كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیپ بڕیاریدا بۆ ساڵی 2019 نوێترین به‌رهه‌می خۆی بخاته بازاڕه‌وه كه له‌رووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر جیاوازبن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای جیپ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای جیپ له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلێكی نوێی خسته بازاره‌وه به‌ناوی "Wrangler" ه‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌م له‌ڕووی هێزه‌وه هه‌م له‌ڕووی بۆدی و دیزاینه‌وه زۆر به‌شێوازێكی جوان و به‌هێز دروست كراوه.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی جیپ جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر خاوه‌نی هێزێكی زۆره‌ر له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی گه‌وره كه 3.6 لیتره، جگه له‌وه‌یش هێزی 285 ئه‌سپیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ سیسته‌می شه‌ش پستۆنی و چوار تۆربۆیی، به‌ڵام تا ئێسته‌یش هیچ شتێك نه‌گوتراوه سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌ی.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تائێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.