دوای ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه كامه‌ران سوبحان هه‌واڵی شكاندنی مه‌زاری شاعیرانی بڵاو كرده‌وه، به هاوكاری ده‌یان كه‌سی خۆبه‌خش، ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان كرا.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، "كامه‌ران سوبحان" نووسه‌ری كورد، له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌واڵی شكاندنی گۆڕی "ئه‌مین زه‌كی به‌گ"ی مێژوونووسی كوردی بڵاو كرده‌وه، ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره گرت و نووسی: ئەو شارەی بۆ مەرگی "ئەمین زەکی بەگ" مێژوو نووسی گەورەی کورد، ماتەمبار و ڕەشی پۆشی، ئێسته کەسانێ گڵکۆکەی بەو شێوەیە وێران دەکەن، چ قەرزێکتان لایەتی، ئەی مرۆڤە دڵڕەش و بێ بەزەییەکان؟!.
دوای ماوه‌یه‌كیش وێنه‌ی مه‌زاری سالم و كوردی هه‌ردوو شاعیری سلێمانی بڵاو كرده‌وه، كه هیچیان باشتر نه‌بوون له مه‌زاره شكاوه‌كه‌ی ئه‌مین زه‌كی به‌گ، ئه‌م وێنانه‌ش كاریگه‌رییه‌كی قووڵی له‌ناو میدیاكان دروست كرد، هه‌ر بۆیه ده‌یان هه‌وڵ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زاری ئه‌و شاعیرانه و چه‌ند شاعیرێكی تر درا.
هه‌وڵه‌كان سه‌ریان گرت و ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زاری هه‌ر یه‌ك له شاعیران و نووسه‌ران "سالم، كوردی، ئه‌مین زه‌كی به‌گ، بێكه‌س، شه‌ماڵ سائیب و محه‌مه‌د قودسی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تر" كرا.
كامه‌ران سوبحان له‌م باره‌یه‌وه به "وشه"ی گوت: "نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌واو بووه، ته‌نیا كه‌مێك جوانكاری و ڕازاندنه‌وه‌ی ماوه، كه ئه‌وه‌ش ته‌واو بوو، لە ئایندەیەکی نزیکدا، لە مەراسیمێکدا، بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، نووسەران و هونەرمەندان بە فەرمی تەواوبوونی ئەو نۆژەنکردنەوەیە ڕادەگەیەنین".
ئاشكرای كردووه، دەیان کەسایەتی و شوێن و لایەنی پێوەندیدار ئامادەییان نیشاندا بۆ نۆژەنکردنەوەی مەزاری ئەم شاعیر و نووسەرانە، كه مه‌زاری سالم و کوردی لەسەر ئەرکی بنەماڵەی ساحێبقڕانەکان و مه‌زاری ئەمین زەکی به‌گ لەسەر ئەرکی مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە نۆژه‌ن كرانه‌وه.
هه‌روه‌ها هەردوو هونەرمەند ئاکۆ غەریب و زاهیر سدیق سەرپەرشتیاریی ڕاستەوخۆی نۆژەنکردنەوەکە بوون، "بابەکر دڕەیی" بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی سلێمانیی و"ئەسیر مەحوی" لەو کەسانە بوون، لە سەرەتاوە خەمی نۆژەنکردنەوەی ئەم پڕۆژەیەیان بووه.