سوودەكانی گەڵای زەیتوون

:: AM:11:45:08/10/2018 ‌
زەیتی زەیتوون چەندان سوودی گرنگی هەیە بۆ لەش وەكو رێگریكردن لە ئازاری جومگەكان و هێشتنەوەی دڵ بەشێوەیەكی تەندروست، رێگریكردن لە پیربوونی پێست، بەگوێرەی توێژینەوە پزیشكییەكان بەهەمانشێوەی زەیتی زەیتوون گەڵاكەیشی كاریگەری هەیە لەسەر پێست و بەشەكانی تری لەش.

گەڵای زەیتون تایبەتمەندی دژە هەوكردن، دژەئۆكسید، دژەكەڕوو چەندان تایبەتمەندی تری هەیە .بەشێوەیەكی گشتی گەڵای زەیتوون بەشێوەی چا یان بە هاڕاوەی دەفرۆشرێت و بۆ چەندان مەبەستی جۆراوجۆر بەكاردەهێنرێت.

ئەمانە چەند سوودێكی گەڵای زەیتوونن بۆ لەش:
یەكەم: یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی شەكری خوێن دەدات، زۆرێك لە نەخۆشییەكانی زیندەپاڵی و هەرس دەتوانرێت، بە گەڵای زەیتوون چارەسەر بكرێت و ڕۆلێكی گرنگی هەیە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی شەكری خوێندا. 

دووەم: پەستانی خوێن ئاسایی دەكاتەوە، گەڵای زەیتوون ماددەیەكی تێدایە پێی دەگوترێت كاپتۆپریل  كە یارمەتی نزمكردنەوە و رێكخستنی پەستانی خوێن دەدات. لە ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی كەكراوە گەڵای زەیتوون سودێكی زۆری هەیە بۆ رێكخستنی پەستانی خوێن.

سێیەم: هێز بە دڵ دەبەخشێت، بەهۆی بوونی تایبەتمەندی نزمكردنەوەی پەستانی خوێنەوە هەروەها كۆڵیسترۆڵ دەتوانێت مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ، هێرشی دڵ جەلتەی دڵ كەم دەكاتەوە و لێدانی دڵ باشتر دەكات و كاریگەری فشار لەسەر سیستەمی دڵ و بۆڕییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.

چوارەم: كرداری پیربوون دوا دەخات، بەهۆی بوونی تایبەتمەندی دژەئۆكسیدەوە گەڵای زەیتون ڕەگە ئازادەكان بێلایەن دەكات و فشاری ئۆكساندن و كرداری پیربوون كەم دەكاتەوە، بۆیە گەڵای زەیتوون دەتوانرێت بەكاربهێنرێت وەكو دەرمانێك بۆ دژە پیربوون.

پێنجەم: ئازاری جومگەكان و هەڵئاوسان كەم دەكاتەوە، بەهەمانشێوە گەڵای زەیتون بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان و هەوكردن. ئەگەر بەشێوەی چا یان بە هاڕاوی بۆ جومگەكان بەكاربهێنرێت، ئەوا یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی هەوكردن دەدات و ئازاری جومگە كەم دەكاتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد