شاره‌زایه‌كى یاسایى راى گه‌یاند، به‌هۆى بوونى ناوى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له‌سه‌ر چاپى نوێى دینارى عێراقى، په‌رله‌مان ده‌توانێ رێگریى له بڵاوبوونه‌وه‌ى پاره‌كه بكات.
بۆ ساڵى نوێ بانكى ناوه‌ندى عێراق چاپى نوێى دینارى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت ناوى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له‌سه‌ر پاره‌كان دراوه، كه پێشتر ئه‌م كاره له‌سه‌ر هیچ چاپێكى دینارى عێراقى نه‌كراوه، ته‌نیا پۆسته‌كه‌ى نووسراوه و واژووهكهى له‌سه‌ر دانراوه.
ئه‌م كاره‌ى عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى گومانى یاسایى خستووه‌ته سه‌ر چاپى نوێى دینار و له‌مباره‌یه‌شه‌وه شاره‌زایه‌كى یاسایى روونكردنه‌وه‌ى داوه.
تاریق حه‌رب كه یاساناسێكى به‌ناوبانگى عێراقییه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "له ساڵى 1931وه دراوى عێراقى ده‌رچووه، تا ئێسته كارێكى له‌م جۆره نه‌كراوه، ته‌نیا پۆستى پارێزگار جێگیر كراوه".
تاریق حه‌رب دووپاتى ده‌كاته‌وه، دانانى ئاماژه و وێنه‌كان له‌سه‌ر دینارى عێراقی به پێى نه‌ریت كراوه و یاسایه‌ك نییه ده‌ستنیشانى ئه‌و شتانه‌ى كردبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، "په‌رله‌مانى عێراق ده‌توانێ رێگرى له بڵابوونه‌وه و ده‌ستاوده‌ستكردنى ئه‌م دیناره نوێیه بكات".
تاریق حه‌رب له لێدوانه‌كه‌ى كه بۆ
"بغداد الیوم" داویه‌تى ده‌ڵێ، "په‌رله‌مان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه به ده‌نگدان رێگریى له بڵاوبوونه‌وه‌ى بكات، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ پاره‌كانى رژێمى پێشوو ئه‌نجامى دابوو".