فیلمێك لەسەر كردەوەكانی داعش بەرهەم دەهێنرێ

:: PM:03:07:08/10/2018 ‌
بۆ ناساندنی كردەوە نامرۆڤانەكانی داعش و گەیاندنی پەیامی سەتان كچ و ژن كە بە دەستی ئەو چەكدارانە كراونەتە قوربانی فیلێمی كوردی بەرهەم دەهێنرێت.

كامەران مەنسوور دەرهێنەری ئەو فیلمە بە "وشە"ی راگەیاند، دوا چارەنووس ناوی نوێترین بەرهەمی هونەرییە و بریتییە لە بەرهەمهێنانی فیلمێكی كوردی لەسەر كچانی كورد كە زوڵم و ستەمی بێ وێنەیان بەرانبەر كراوە. زیاتر گوتی، ئەو فیلمە لە نووسینی د.محەمەدە و هەریەك لە ئەكتەران شایی نەجار و سرووش سەردار و گوڵی حەسەن و چەندان ئەكتەری تر نواندینان تێدا كردووە.

وەك دەرهێنەرەكە باسی كرد، ناوەڕۆكی ئەو فیلمە باس لە گرفتی ئەو ژن و كچانە دەكات كە دەكەونە دەستی داعش و وەك كۆیلە مامەڵەیان پێوە دەكرێت لە بازاڕ و دەفرۆشرێن.

ڕوونیشی كردەوە هەر لە فیلمەكەدا باس لەوە دەكرێت كە كچێك لە دەست داعش هەڵهاتووە و لە یەكێك لەیانەكانی توركیا كار دەكات.

هەولێر/ شاخەوان شێخانی










وشە - سه‌رخێڵ هاشم