نووسه‌رى كورد زامدار قادرى، كار بۆ وه‌رگێران و ئاماده‌كردنى دوو كتێبی نوێ ده‌كات، كه به‌م زووانه چاپیان ده‌كات و له‌ناو كتێبخانه‌كانی كوردستاندا بڵاویان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ نووسه‌رى ناوبراو به "وشه"ى راگه‌یاند: تازه‌ترین كارم بریتییه له وه‌رگێران و ئاماده‌كردنى دوو كتێبى نوێ به زمانى كوردى، له‌ژێر ناوه‌كانى "ئارام به" و "گوڵستانى عاریفان".
ئارام به، یاداشتنامه‌یه‌كه ده‌رباره‌ى كۆمه‌ڵێك شتى ژیان، كرانه‌وه‌ى ده‌لاقه‌یه‌كى ڕوونه به‌ره‌و ئاسۆ‌و هه‌ڵسانه‌وه‌یه بۆ به‌دیهاتنى ئامانجه‌كان .
گوڵستانى عاریفان، بریتییه له‌كۆمه‌ڵێك به‌سه‌رهاتى مه‌عنه‌وى پیاوچاكانى پێشوو، پڕاوپڕه له عیشقى حه‌زره‌تى حه‌ق و ویساڵ و ترس و ره‌جاو موناجاتى عیرفانى.
دواى سێ ساڵ ماندووبوون و شه‌ونخونى و وه‌رگێرانى سه‌دان چیرۆك و حاڵه‌تى مه‌عنه‌وى و موناجاتى دڵهه‌ژێن، ئه‌و كتێبانه هاتوونه‌ته به‌رهه‌م.
وشه/شاخه‌وان شێخانى