بەتەمەنەكانی لادێیەك بە فڕۆكە گەشتیان كرد

:: PM:05:08:08/10/2018 ‌
كوڕێك كە خەڵكی لادێیەكی سەر بە ویلایەتی پەنجابی باكووری ڕۆژئاوای هیندستانە بەڵێنی دا بەتەمەنەكانی لادێكەی دابوو ئەگەر بوو بە فڕۆكەوان گەشتێكیان پێ‌ بكات بۆ "ئامیتسار" بەمەبەستی سەردانكردنی پەرستگای زێڕین.

وەك دەڵێن بەڵێندان ئاسانە، بەڵام بردنەسەری بەڵێنەكان گرانە. ڤیكاس جیانی بەڕاستی توانی بەڵێنەكەی بباتە سەر، بەوەی دوای ئەوەی خەونی بوون بە فڕۆكەوانی هێنایە دی، بڕیاری دا دانیشتووانە بەتەمەنەكانی لادێكەی بەو فڕۆكەیەی دەیفڕێنێت ببات بۆ شاری ئەمریستار، ئەو شوێنەی پەرستگای بەناوبانگی زێڕینی لێیە.

بۆ زۆربەی گەشتیارە بەتەمەنەكان یەكەمجار بوو سواری فڕۆكە ببن و خۆشحاڵییەكی زۆریان لێ بەدی دەكرا، باڵمای تەمەن 90ساڵ كە یەكەمجاری بوو سواری فڕۆكە ببێت ددانی بەوەدا نا هەرگیز تەنانەت خەونیشی بە شتێكی واوە نەبینی بوو و گوتی، "زۆر كەس بەڵێن بە پیر و بەتەمەنەكان دەدەن، بەڵام بەڵێنەكانیان نابەنە سەر. بەڵام كیڤاس بەڵێنەكەی بردە سەر."

لە كۆی گشتی سەرنشینان 22 كەس دانیشتووانی لادێكە بوون و هەموویان بەرەو ئامریتسار گەشتیان دەكرد بۆ سەردانكردنی پەرستگای زێڕین و چەندان شوێنی پیرۆز و مێژووی تر.


وشە/ محەمەد شابان



وشە - سه‌رخێڵ هاشم