ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكی ئۆیۆمبێلدا له ویلایه‌تی نیویۆرك 20 كه‌س بوونه قوربانی، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری "فۆرد ئێكسكێرژن لیمۆزین"ه و ده‌گوترێت كه له "بارێكی زۆر خراپ"دا بووه 18 له قوربانیان سه‌رنشینه‌كان بوون و دووانیش سه‌ردانكه‌ری ئه‌وناوه بووه.
ڕووداوه‌كه به خراپترین ڕووداوی هاتووچۆ داده‌نرێت له نۆ ساڵی ڕابردوو دا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئۆتۆمبێلیهكی لیمۆزین له شه‌قامێكدا دێته خواره‌وه و ده‌گات به شه‌قامێكی یه‌كتر بڕ دواتر له نیشانه‌ی وه‌ستان تێده‌په‌ڕێت و خۆی ده‌كات به گه‌راجی دووكانێكی ئه‌وناوچه‌یه، خۆی ده‌دات له ئۆتۆمبێلیهكی تری به‌تاڵ و خۆی ده‌كێشێ به‌دوو كه‌سدا و هه‌ردووكیان ده‌ستبه‌جێ هه‌ردووكیان ده‌مرد، پاشان ئۆتۆمبێلكه ده‌كه‌وێته چاڵێكی گه‌وره‌وه.
ڕووداوه‌كه له پایته‌ختی ویلایه‌تی نیۆڕك له "ئۆڵبهنی" ڕوویداوه. به‌مه‌به‌ستی ئاهه‌نگێڕانی به‌بۆنه‌ی 30یه‌مین ڕۆژی له‌دایكبوونی هاوڕێیه‌كیان ئه‌و ئۆتۆمبێلیهیان به كرێ وه‌رگرتووه و چوونه‌ته ده‌ره‌وه، له ناو سه‌رنشیناندا دوو تازه هاوسه‌ر هه‌بوو كه ته‌نیا چوار مانگ ده‌بێ هاوسه‌رگیریان كردووه.
هێشتا هۆكاری ڕووداوه‌كه نازانرێت و پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كه‌ن له ڕووداوه‌كه و هه‌وڵی بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه‌ی زیانبه‌ركه‌وتوو ده‌ده‌ن.
وشه/ محه‌مه‌د شابان