به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان، حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان، زیادی كردووه. په‌رله‌مانتارێك و توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆكاره‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێننه‌وه و هاوكات باس له‌وه ده‌كرێ كه یاساكانی كوردستان هۆكارن بۆ زیادبوونی توندوتیژیی به‌رانبه‌ر به ژن و پێویسته هه‌موار بكرێنه‌وه.
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2018، له هه‌رێمی كوردستاندا 58 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان له‌لایه‌ن پیاوه‌وه تۆمار كراون، 21 ژن كوژراون و 41 ژنیش خۆیان كوشتووه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو 2017، ده‌ریده‌خات رێژه‌كه به‌رزتره.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له هه‌ولێر یه‌ك ژن كوژراوه و 13 ژن خۆیان كوشتووه و 25 ژن سووتاون و 26 ژنیش خۆیان سووتاندووه، له به‌رانبه‌ردا 23 ژن له‌لایه‌ن پیاوه‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر.
هه‌روه‌ها له دهۆك هه‌شت ژن كوژراون و نۆ ژن خۆیان كوشتووه، 21 ژن سووتاون و 14 ژنیش خۆیان سوتاندووه، 18 ژنیش ده‌ستدرێژیی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر.
له سلێمانی پێنج ژن كوژراون و 10 ژن خۆیان كوشتووه و 19 ژن سووتاون و نۆ ژنیش خۆیان سووتاندووه، به‌ڵام هیچ حاڵه‌تێكی ده‌ستدرێژیی سێكسی تۆمار نه‌كراوه.
له گه‌رمیان یه‌ك ژن كوژراوه و سێ ژن خۆیان كوشتووه و دوو ژن سووتاون و پێنج ژنیش خۆیان سووتاندووه، حه‌وت ژنیش ده‌ستدرێژیی سێكسییان له‌لایه‌ن پیاوه‌وه كراوه‌ته سه‌ر.
له ئاماره‌كه‌دا باس له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كراوه كه له‌وێ یه‌ك ژن كوژراوه و چوار ژن خۆیان كوشتووه و نۆ ژن سووتان و شه‌ش ژنیش خۆیان سووتاندووه، حه‌وت ژنیش ده‌ستدرێژیی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر.
هه‌روه‌ها له سۆران دوو ژن كوژراون و سێ ژن خۆیان كوشتووه و چوار ژن سووتاون و چوار ژنیش خۆیان سووتاندووه، سێ ژنیش ده‌ستدرێژیی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 25 ژن كوژراون و 41 ژنیش خۆیان كوشتووه و 58 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی تۆمار كراون، له كاتێكدا ساڵی 2017 له شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا 21 ژن كوژراون و 34 ژن خۆیان كوشتووه و 51 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی تۆمار كراون.
كه‌ژاڵ هادی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ژن له په‌رله‌مانی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه له لیژنه‌ی په‌رله‌مان، به‌دواداچوونمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژیی، ده‌ركه‌وتووه ئه‌مساڵ حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و ده‌ستدرێژیی سێكسی به‌رانبه‌ر به ژن زیادی كردووه.
به‌گوته‌ی كه‌ژاڵ، "هۆی زیادبوونی توندوتیژیی سه‌ر ژن بۆ یاساكان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێوه‌ندی به مافی مرۆڤ و ژنه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌موار بكرێنه‌وه، چونكه یاساكان كۆنن و سه‌رده‌مه‌كه‌ش گۆڕاوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باشترین یاسا له‌وانه یاسای به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی له هه‌رێمی كوردستانه، هه‌موو ماده‌كانی ئاماده كرا و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا له په‌رله‌مان، به‌ڵام نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ نه‌كرا به‌هۆی كه‌می دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان".
هۆكارێكی تر پێوه‌ندی به دۆخی ئێسته هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌م سه‌رده‌مه هاوسه‌رگیری خێرا ئه‌نجام ده‌درێت و لێك تێنه‌گه‌شتن ڕوو ده‌دات له نێوان هاوسه‌ران و دواجار توندوتیژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردووی 2017، له هه‌رێمی كوردستان 50 ژن كوژراون و 77 ژنیش خۆیان كوشتووه، هاوكات 208 ژن سووتان و 116 ژنیش خۆیان سووتاندووه و 135 ده‌ستدرێژیی سێكسی له‌لایه‌ن پیاوه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ژن، نزیكه‌ی 10 هه‌زار سكاڵاش دژی پیاو له‌لایه‌ن ژنانه‌وه تۆمار كراون.
زانست زانا توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانی، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی دژ به ژنان به‌شێكی بۆ ناهۆشیاری كۆمه‌ڵگه و نه‌بوونی خۆشه‌ویستییه‌كی پته‌و له نێوان هاوسه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و پێی وایه "توندوتیژی كارێكه به‌رده‌وام بوونی هه‌بووه و بنبڕ ناكرێت، بۆیه ده‌كرێ له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێ كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی بكرێ، له ڕێی كه‌سانی شاره‌زا، له‌و پێناوه‌دا ڕێكخراوه‌كان پێویسته ڕۆڵی گرنگ بگێڕن".
به بۆچوونی ئه‌و توێژه‌ره، لێك تێنه‌گه‌شتنی هاوسه‌ران هۆكارێكی تره بۆ په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی و بوونی سترێس له كۆمه‌ڵگه و ئه‌و فشارانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر پیاو، هۆكارێكی تره.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی