له 70یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی فرانكفۆرت له جۆرجیا، ستاندی تایبه‌ت به كتێبخانه‌ی كوردستان ئاماده كراوه، تێیدا سه‌تان به‌رهه‌می كوردی نمایش ده‌كرێن و نووسه‌رانی كوردیش به‌شداری ده‌كه‌ن.
بڕیاره له 10 تا 14ی ئۆكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌م، 70 یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت له جۆرجیا به‌ڕێوه بچێت، كه حه‌وت هه‌زار و 500 ستاند بۆ نمایشكردنی كتێب ئاماده كراون، زیاتر له 115 وڵات تێیدا به‌شدارن، هه‌زاران ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری جیهانی و وڵاتان ئاماده ده‌بن، له‌و ناوه‌نده‌شدا چوار هه‌زار كۆڕ و وۆركشۆپ و دیداری ڕۆژنامه‌وانی پێشكه‌ش ده‌كرێن.
له‌م پێشانگه‌یه‌دا ستاندێكیش تایبه‌ت به كتێبخانه‌ی كوردی ئاماده كراوه، كه میوانی ئه‌مساڵ بۆ ستانده كوردییه‌كه "شێرزاد حه‌سه‌ن" نووسه‌ری ناوداری كورده، له‌و پێشانگه‌یه‌دا سه‌رجه‌م كتێب و به‌رهه‌مه بڵاوكراوه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌تان كتێبی تری كوردی نمایش ده‌كه‌ن.
ستاندی كوردی تایبه‌ت كراوه به كتێبه كوردییه‌كانی ته‌واوی ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكراوه‌كانی كوردستان، كه له ڕۆژانی شه‌موو و یه‌كشه‌می پێشانگه‌كه، چه‌ندان كۆڕ و سیمینار له ستاندی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێن و نووسه‌ران هه‌ڵده‌ستن به ناساندن و قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان.
له كۆتادا سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا و دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌شدار له پێشانگه‌كه‌دا، سه‌ردانی ستاندی كوردی له كتێبخانه‌كه ده‌كه‌ن، قسه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه كوردییه‌كان و كاره‌كانیان له ماوه‌ی به‌شداریكردنیان له فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن.
ستاندی كوردستان: هۆڵی 5.1، ستاندی A146، پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب، جۆرجیا.
نه‌خشه‌ی گشتی كتێبخانه‌كه.