حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتر له ئاستی پێویست فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، بۆیه له به‌رنامه‌یدا نییه تا چه‌ندان ساڵی تر ده‌رچووانی زانكۆ دابمه‌زرێنێت. به‌ڵام له به‌رنامه‌یدایه له‌مه‌ودوا ئه‌و ئه‌ركه به كه‌رتی تایبه‌ت بسپێرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 ته‌نگژه‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد، دامه‌زراندنیش له كوردستان به یه‌كجاری وه‌ستا.
پێش ئه‌و كاته ساڵانه له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی بودجه، باس له دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆش ده‌كرا كه هه‌ندێك ساڵ ده‌گه‌یشته 15 هه‌زار كه‌س. دامه‌زراندن به لێشاو بوو، جگه له‌و ژماره‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی بودجه په‌سند ده‌كرا، به هه‌زارانی تری به هۆكاری جیاواز داده‌مه‌زران.
دامه‌زراندنی به لێشاو هۆكار بوو یۆ ئه‌وه‌ی باری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده قورس بێت، نه‌توانێ مووچه‌كانیان بدات.
له‌وانه‌یه ته‌نگژه‌ی دارایی‌ش هه‌موو شتێكی خراپ نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌نگژه‌یه نه‌هاتایه‌ته كایه‌وه، ئه‌وا به‌و پێنج ساڵه نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌سی تر داده‌مه‌زران. ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌س دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كیش بۆ كاروباری وه‌زاره‌ته‌كان دروست نه‌بووه.
له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی مووچه و سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه، زۆر له فه‌رمانبه‌رانی له هه‌فته‌دا ته‌نیا دوو رۆژ ده‌وامیان كردووه، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ كاروباری حكوومه‌تیش نه‌هاتووه‌ته كایه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا چه‌ندان ساڵی تریش پێویستی به دامه‌زراندن نابێت.
خه‌می گه‌وره ئه‌وه‌یه به ده‌یان هه‌زار قوتابی كه له زانكۆكان ده‌رچوون، له كوێ دابمه‌زرێن و حكوومه‌ت چۆن هه‌لی كاریان بۆ دابین بكات؟. كه‌رتی تایبه‌ت گرنگترین بژارده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌مه بڕه‌وێنێته‌وه.
زاگرۆس فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پڕۆژه‌كان له وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له "وشه"وه هیوای ئه‌وه ده‌خوازێ حكوومه‌ت هیچ كه‌سێك دانه‌مه‌زرێنێت، چونكه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئاستی پێویست زۆر زیاتره.
ئه‌و ده‌ڵێت "راسته ئه‌وه‌ی زانكۆ ته‌واو ده‌كات ده‌بێ بخرێته بازاڕی كار، به‌ڵام بته‌وێ له حكوومه‌ت دایبمه‌زرێنیت، ئه‌وا زیان به كۆی گشتی ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ قازانجێكی نابێت. هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ن كه قه‌باره‌ی حكوومه‌ت گه‌وره‌یه و نابێت دامه‌زراندن به‌رده‌وام بێ."
به‌گوێره‌ی ئامارێك كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی پلاندان بۆ "وشه" خستیه ڕوو، 14%ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانبه‌رن، له كاتێكدا له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا رێژه‌كه 7%ـه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری فه‌رمییه و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی بخرێته سه‌ر، ئه‌وا رێژه‌كه زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه.
زاگرۆس روونی ده‌كاته‌وه كه هه‌ر ملیاریك دۆلار كه له پڕۆژه‌كاندا خه‌رج ده‌كرێ، 40 تا 50 هه‌زار ده‌رفه‌تی كار دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌وه بێ خه‌ڵك بژێوی باشتر بێ، به دامه‌زراندن باشتر نابێ. ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه با له پڕۆژه‌كان خه‌رج بكرێ، با قوتابخانه‌یه‌ك دروست بكرێ.
بۆ نموونه، پڕۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك، پێویستی به بلۆك هه‌یه، خه‌ڵكێك له كارگه‌ی بلۆك كار ده‌كه‌ن، خه‌ڵكێك ده‌بێ بیگوازنه‌وه، خه‌ڵكێك له بواری كاره‌با، خه‌ڵكێك له بواری دیكۆر، خه‌ڵكێك له بواری گه‌چ و ئاو و شتی تر كار ده‌كه‌ن و هه‌لی كار دروست ده‌بێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ی پرسی بێكاری و دابه‌زاندنی رێژه‌ی بێكاری، ئه‌ركێكی زۆر قورسی له‌سه‌ر شان نییه، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له 2016 و 2017 ته‌نگژه‌ی دارایی درێژه‌ی هه‌بووه، كه‌چی به جووڵه‌یه‌كی بچووك له كه‌رتی تایبه‌ت، رێژه‌ی بێكاری له سه‌رووی 13%ه‌وه بۆ سه‌رووی 10%دابه‌زیوه.
دكتۆر عه‌بدوڵا پشده‌ری پسپۆڕ له پڕۆژه‌ی بچووكی پیشه‌سازی، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئه‌ركی سه‌رشانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی وه‌ك كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار به‌هێز بكات، وێڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین، هه‌وڵ بدات بانكه‌كان چالاك بكات و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان نه‌هێڵێت.
به‌بۆچوونی پشده‌ری، گرنگترین هه‌نگاوی حكوومه‌ت دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی داهات، ئه‌وه‌یه بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان زیاد بكات و هاوسه‌نگییه‌ك له چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی بودجه‌ی گشتی بهێنێته كایه‌وه. زیاتر گوتی "ده‌كرێ دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت له رێیه‌وه قه‌رزی بچووك به خه‌ڵك بدرێت و به وردی و له چوارچێوه‌ی پرۆپۆزه‌ڵ و رێوشوێنی گونجاو، پاڵپشتی گه‌نجان بكرێت.