بروكلی یه‌كێكه له سه‌وزه زۆر به سووده‌كان كه ده‌توانرێ به كاڵی و به كوڵاوی بخورێت، به هه‌ردوو شێوه‌ش چه‌ندان سوودی جیاواز به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
پێشتر زانایان له زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌دا بۆیان سهلماندبووین، بروكلی ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، ئه‌مساڵیش لێكۆڵه‌رانی ده‌زگه‌ی شه‌كره له زانكۆی ''لۆند''ی سویدی له نوێترین توێژینه‌وه‌دا یه‌كێكی تر له سووده‌كانی بروكلیان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه باشترین خۆراكه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشیی شه‌كره و ده‌یان سوودی تریشی هه‌یه.
"وشه" ڕۆژانه ڤیدیۆی ئینفۆگرافیك بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌ر ڕۆژه و باس له بابه‌تێكی گرنگ ده‌كات، بابه‌تی ئه‌مڕۆ به ڤیدیۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه باس له سووده ته‌ندروستییه‌كانی سه‌وزه‌ی بروكلی ده‌كات، وات لێ ده‌كات به‌رده‌وام بیخۆیت.
لینكی ڤیدیۆكه: