ئەسپرین مەترسییەكانی شێرپەنجەی جگەر كەم دەكاتەوە

:: PM:12:22:09/10/2018 ‌
زانایان دووپات لەوە دەكەنەوە، كە دەستنیشاتكردنی شێرپەنجە لە قۆناغەكانی كۆتایدا  ماوەیەكی كەمتر دەمێنێتەوە بۆ ژیانكردن رەنگە تەنیا بۆ ماوەی ساڵێك یان دوو ساڵ بێت. خواردنی دوو یان زیاتر حەپی ئەسپرین لە هەفتەیەكدا یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شێرپەنجەی جگەر دەدات، هەروەها بەگوێرەی توێژینەوەیەكی پزیشكی بۆ ماوەیەكی زیاتر نەخۆشەكە لە ژیاندا دەمێنێتەوە و بەرگری زیاتر دەبێت بۆ شێرپەنجەی جگەر.

توێژەرانی پزیشكی لە نەخۆشخانەی جەنەراڵ لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەكارهێنانی ئاسایی ئەسپرینی دۆزییەوە، خواردنی دوو دانە یان 325 میلیگرام ئەسپرین لە هەفتەیەكدا بۆ ماوەی 5 ساڵ یان زیاتر مەترسییەكانی شێرپەنجەی جگەر كەم دەكاتەوە.

بەكارهێنانی ئاسایی ئەسپرین رێ لە چەندان نەخۆشی دەگرێت وەكو نەخۆشییەكانی دڵ و مەینی خوێن و جەڵتەی دڵ و ناڕێكی لێدانی دڵ، ئەمەش لە كاتێكدایە هۆكاری سەرەكی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر، كێشانی درێژخایەنی جگەرەیە  كە دەتوانرێت ببێـتە هۆی هەوكردنی جگەر، یان هەوكردنی سییەكان.

خواردنی ئەسپرین بۆ ماوەیەكی زۆر وا دەكات شێرپەنجەی جگەر بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ دوابخات، تەنانەت رێ لە هەوكردن و نەخۆشییەكانی تری جگەر دەگرێت. بەكارهێنانی ئاسایی ئەسپرین رێ لە خوێنبەربوون دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد