دایكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە تۆمەتە یاساییەكانی دەستدرێژی سێكسی پشتگیری بۆ كوڕەكەی دووپات كردەوە.
رۆناڵدۆ لە كۆتایی مانگی رابردووەوە لە وڵاتی ئەمەریكا داوایەكی یاسایی لەسەر تۆمار كراوە بە تۆمەتی دەستدرێژ سێكسی بۆ سەر ئافرەتێك لە ساڵی 2009 لە شاری لاس ڤیگاس.
دۆلۆرێس ئەڤێرۆی دایكی رۆناڵدۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) وێنەیەكی كوڕەكەی بە درێسی سوپەرمان بڵاو كردەوە، لەسەر وێنەكەش نووسیبووی "رۆناڵدۆ، تا كۆتایی پشتگیریت دەكەین".
هەروەها نووسیبووی "لەپێناو پورتوگال و رۆناڵدۆ و ئێمە و هەموومان و لەپێناو یەكسانی، داوا لەسەرجەم هەواداران دەكەم بۆ ماوەی هەفتەیەك ئەم وێنەیەی رۆناڵدۆ بكەن بە وێنەی سەرەكی دابەزێنن، چونكە كوڕەكەم شایستەیە".