په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری چوونی نوێنه‌ری تره‌مپ و هادی عامری و به‌شێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراقی بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، هه‌مووان سوورن له‌سه‌ر به‌شداری پارتی له حكوومه‌تی نوێ و داوا ده‌كه‌ن به‌شدارییه‌كی كارای له حكوومه‌ت هه‌بێت.
مه‌یاده نه‌جار په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، چوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ولێر و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، بۆ داواكردن بوو له به‌شداری پارتی له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و گرنگی سه‌ركه‌وتنی پارتی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی هاتووه، جیا له‌وه سه‌ردانی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق هه‌ریه‌ك له هادی عامری و ئه‌وانی تر له‌و چوارچێوه‌یه بووه، كه دووپات له پشتیوانی و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان بكه‌نه‌وه و داوایشیان له به‌شداری كارای پارتی له حكوومه‌تی نوێی عێراق كردووه.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه به‌شداری پارتی دیموكراتی كوردستان له حكوومه‌تی نوێی عێراق زۆر گرنگه و نه‌بوونی پارتیش له حكوومه‌تی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزی و تواناكانی ئه‌و حكوومه‌ته ده‌بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان به براوه‌یه‌كی یه‌كه‌می عێراق داده‌نرێ له سه‌ر ئاستی حزبه‌كان، چونكه سه‌رجه‌م حزبه به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، ئه‌وانه‌ی به ته‌نیا و ئه‌وانه‌یشی له ناو هاوپه‌یمانییه‌كاندا بوون نه‌یانتوانی 25 كورسی په‌رله‌مان بهێنن، به‌ڵام پارتی به ته‌نیا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی به‌ده‌ستهێنا. له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان كه 85%ی ده‌نگه‌كانه پارتی 44 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه.