كۆمپانیای به‌ناوبانگی مارسیدس بێنز له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له به‌هێزترین و جوانترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌وه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی مارسیدس بێنز ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، مارسیدس بێنز له سه‌ره‌تاكانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ نوێترین به‌رهه‌می خۆی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Mercedes-Benz_GLC-Class" كه جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی تر شێوازێكی زۆر تایبه‌تی هه‌یه.
كۆمپانیاكه سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، ئۆتۆمبێله‌كه خاوه‌نی بۆدییه‌كی پته‌و و سه‌لامه‌ته، هه‌روه‌ها هێزێكی یه‌كجار زۆری بۆ دانراوه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.6 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 270 بۆ 300 ئه‌سپ ئه‌مه‌یش وای كردووه به یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كان هه‌ژمار بكرێت.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كاڕل بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.