ئەو نیگارەی دوای فرۆشتنی خۆی دڕاند

:: PM:10:56:09/10/2018 ‌

لەمیانی پێشانگایەكی فرۆشتنی نیگار لە شاری لەندەن، نیگاركێش بانكسی نیگارەكەی بەناوی "كچێك لەگەڵ میزەڵدان"، پێشان دەدات و بە ملیۆنێك و ٤٠٠ هەزار دۆلار دەفرۆشرێت، بەڵام هەر زوو لەدوای فرۆشتنی ورد دەبێت.

نیگارەكە كچێك پێشان دەدات كە دەستی بۆ میزەڵدانەكەی درێژ دەكات كە لە شێوەی دڵێكی سوووردایە، بەڵام ئەوەی نابینرێت ئامێرێكی وردكردنی كاغەزە كە لەناو چوارچێوەی نیگارەكەدا شاردراوەتەوە و وا دانراوە هەر لەگەڵ فرۆشتنی كار بكات و وێنەكە ورد بكات.

وێنەكە سەرنجی خەڵكی بەلای خۆیدا راكێشا، گرتە ڤیدیۆییەكان پێشانی دەدەن كە چۆن ئامادەبووانی پێشانگاكە هەموویان زۆر بە حەپەساوی لە كرداری وردكردنی نیگارەكە دەڕوانن و بڕوا بە چاوەكانی خۆیان ناكەن.

خاوەن نیگارەكە دواتر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەنووسێت، "وا خەریكە دەڕوات، وا خەریكە دەڕوات، رۆیشت..."، دوای ماوەیكی تر گرتەیەكی وردبوونی نیگارەكە دادەنێت و قسەیەكی نیگاركێشی بەناوبانگی ئیسپانی دەنووسێت لەگەڵیدا، "ئارەزووی تێكشكاندن ئارەزوویەكی دروستكەریشە."

زۆركەس پێی وایە مەبەستی پشتەوەی كارە هونەرییەكەی بانكسی گەیاندنی ئەو پەیامەی پیكاسۆ بووە، واتا هانی جۆرە ئارەزوو و هاندانێكی شكێنەر دەدات، بەڵام تێكشكاندنێك بۆ مانایەكی تر ئاڕستە كرابێت، بۆ ئامانجێكی باش و خەونێكی ڕۆشن ئاڕاستە كرابێت و مەبەست لێی وریاكردنەوە و هۆشیاركردنەوە بێت، وەك لە كارە هونەرییەكەدا بەجوانی ڕەنگدەداتەوە.

وشە/ محەمەد شابان





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل