په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ئاشكرای كرد، حزبه‌كه‌ی دانوستاندن له‌سه‌ر حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات و ده‌یه‌وێ وه‌زاره‌تێكی سیادی و یه‌كێكی خزمه‌تگوزاری وه‌ربگرێت.
محه‌مه‌د سیتو په‌رله‌مانتاری پارتی له به‌غدا به پێگه‌ی "
بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به دانوستاندن كردووه له پێناوی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی سیادی كه وه‌زاره‌تی نه‌وت یان دارایی یان ده‌ره‌وه ده‌بێ، جیا له‌وه‌یش وه‌زاره‌تێكی تری خزمه‌تگوزاری وه‌رده‌گرێت.
زیاتر گوتی، پارتی سووره له‌سه‌ر حه‌قبه‌ش و به‌ركه‌وته‌ی خۆی به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌یش پێوه‌سته به شێوازی دانوستاندنه‌كان و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ریان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پارتی هێلی سووری نییه و خۆی پابه‌ند نه‌كردووه به وه‌زاره‌تێك، به‌ڵكوو له ئه‌نجامی دانوستاندنه‌كان پشكه‌كانی خۆی وه‌رده‌گرێ له حكوومه‌تی نوێی عێراق.
قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له كاتێكدایه حزبه‌كه‌ی تا ئێسته بڕیاری نه‌داوه به‌شداری بكات له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق یان به‌شدار نابێت، تا ئێسته‌یش شاندی پارتی به فه‌رمی بۆ مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق نه‌چووه‌ته به‌غدا و عادل عه‌بدولمه‌هدیش ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌ر له‌وه‌ی ماوه یاسایییه‌كه‌ی ته‌واو ببێت.