یاریگەی كامپ نوو ئاو بردی

:: AM:09:43:10/10/2018 ‌

رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، بەهۆی زۆری و لێشاوی بارانبارینی وەرزییەوە بەشێكی زۆری یاریگەی كامپ نووی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە ئاو بردوویەتی و زەرەری زۆری پێگەیاندووە.

رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد: لە دوێنێ سێشەمەوە بارانێكی بەگوڕ شاری بەرشەلۆنەی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە ئاوێكی زۆر لەنێو یاریگەی كامپ نوو گڵ بۆتەوە و بەڕێژەیەك ئاو چۆتە ناو ژوور و بەشەكانی یاریگەكە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: ئاوی باران ئەوەندە زۆر بووە چۆتە نێو بەشی ژێرەوە و ژوورەكانی یاریگەی كامپ نوو و ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانیش زۆرترین زەرەری پێگەیشتووە.

بەهۆی ئەم باران و ئاوە زۆرەوە سەرپەرشتیارانی یاریگەی كامپ نوو ناچاربوونە دەرگەی یاریگە بەڕووی گەشتیاران دابخەن و بە پەلە كاری خاوێنكردنەوە و چاككردنەوەی بۆ ئەنجام بدەن.

ئەوەی جێگەی دڵخۆشی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەیە ئەوەیە كە یانەكە تا رۆژی 21ی ئەم مانگە هیچ یارییەك لەنێو یاریگەی كامپ نوو ئەنجام نادەن و بەمەش كاتێكی باشیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی ئەو شوێنانە چاك بكەنەوە كە بەهۆی بارانەوە زەرەریان پێ گەیشتووە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م