ئەرجەنتین خۆی بۆ یارییەكەی عێراق ئامادە دەكات

:: AM:10:05:10/10/2018 ‌

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوێنێ سێشەم لە شاری ریازی سعوودییە یەكەم یەكەی مەشق و راهێنانی ئەنجام دا بەمەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵەوانیەتییەكی دۆستانە كە سعوودیە رێكی خستووە.

لە پاڵەوانیەتییە دۆستانە ناودەوڵەتییەكەدا چوار هەڵبژاردە بەشدارن كە پێكهاتوون لە هەڵبژاردەكانی ئەرجەنتین، بەڕازیل، سعوودییە و عێراق.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سبەی پێنجشەم لە یەكەم یاریی پاڵەوانیەتییەكەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتەوە، دواتریش رۆژی 16ی ئەم مانگە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل یاری دەكات.

جێی باسە وەك پێشتر راگەیەنرابوو لە ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لیۆنێل میسی ئەستێرە و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و چەندان ئەستێرەی تر یاری ناكەن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م