لیژنەی ئۆڵەمپی جیهانی ئاشكرای كرد كە بەفەرمی 3 شار پاڵێوراون بۆ ركابەریكردن لەسەر ئەركی مێوانداریكردنی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی زستانەی 2026.
ناوی سێ شارەكەش برێتین لە: كالگاری لە كەنەدا، میلان لە ئیتاڵیا و ستۆكهۆڵم پایەتەختی سوێد.
خوان ئەنتۆنیۆ سامارانش جێگری سەرۆكی لیژنەی ئۆڵەمپیی جیهانی ئاشكرای كرد كە هەرسێ شارەكە شایستەن ئەركی مێوانداریكردنی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی زستانەی 2026 دەكەن، بەڵام لە داهاتوودا یەكێكیان هەڵدەبژێرین.