كۆمپانیای نۆكیا نۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵیش یه‌كێك له مۆبایله باش و به‌هێزه‌كانی خسته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی هێز و دیزاین و كه‌ڤه‌ره‌وه زۆر به‌شێوازێكی ناوازه دروست كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می نۆكیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نۆكیا له مانگی حوزه‌یرانه‌وه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌خسته بازاڕه‌وه تا دوایین به‌رهه‌می كه له‌م مانگه‌دا خستیه بازاڕه‌وه، ئه‌ویش مۆبایلێكه به‌ناوی "Nokia 7.1".
مۆبایله نوێیه‌كه‌ی نۆكیا به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست كراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 5.85 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی 1080 به 2280 پیكسڵ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله پرۆسێسه‌ری 1.8 گێگاهێرتزی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ ڕامی سێ و چوار گێگابایتی كه ئه‌مه‌یش هێزێكی زۆری پێ به‌خشییه‌وه و وای لێ كردووه ببێته باشترین مۆبایل.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فینله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رھه‌م ھێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.