رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى له رۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌سێداره‌دان، راپۆرتێك بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاشكراى ده‌كات، له‌سه‌ر ئاستى دنیا ئێران له سه‌پاندنى ئه‌م سزایه یه‌كه‌مه.
ئه‌مڕۆ 10ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر ئاستى دنیا به‌ڕۆژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان ناسراوه، له‌م رۆژه‌شدا رێكخراوى
لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتێك بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ چوار وڵاتى ئیسلامى زۆرترین سزای له‌سێداره‌دانیان جێبه‌جێ كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له ساڵى 2017 له 23 وڵات 993 سزاى له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ كراون، زۆربه‌ى ئه‌و كردانه‌ش له ئێران و عێراق و سعوودیه و پاكستان ئه‌نجام دراون.
دووپاتى ئه‌وه‌ش ده‌كرێته‌وه ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه له‌م چوار وڵاته ئه‌نجام دراون، رێژه‌ى %84ى ئه‌و له‌سێداره‌دانه‌ن كه له دنیا جێبه‌جێ كراون.
993 كه‌س له‌سه‌ر ئاستى دنیا له‌سێداره دراون، رێژه‌كه‌ى ئێران %50 زیاتره، چونكه ته‌نیا ئێران له ساڵى 2017دا 507 كه‌سى له‌سێداره داوه، سعوودیه له پله‌ى دووه‌م دێت 125 كه‌سى له‌سێداره داوه، عێراق 125، پاكستانیش 60 كه‌سى له‌سێداره داوه.
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى باس له‌وه ده‌كات كه چین له‌م ئاماره هه‌ژمار نه‌كراوه، چونكه ساڵانه هه‌زاران كه‌س به‌نهێنى له‌سێداره ده‌دات و ئاشكراى ناكات، چونكه به‌گوێره‌ى یاساكانى ئه‌م وڵاته، كرده‌ى له‌سێداره‌دان نهێنى ده‌وڵه‌ته و ئاشكرا ناكرێت.
به پێى زانیارییه‌كانى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، له‌سێداره‌دان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى پێشوو به رێژه‌ى %4 كه‌مى كردووه.