مێوژ له وشككردنه‌وه‌ی ترێ دروست ده‌بێت كه یه‌كێكه له باشترین جۆری میوه وشككراوه‌كان بۆ جه‌سته كه شه‌ش له گرنگترین جۆری ماده خۆراكییه‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات.
به گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی مێوژ ده‌كات بۆ جه‌سته و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكانی پسپۆڕ له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه مێوژ یه‌كێكه له باشترین جۆری میوه وشككراوه‌كان، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده خۆراكییه‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات كه له خواره‌وه باسیان ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – ماده ڕیشاڵییه‌كان: پزیشكان ده‌ڵێن، رۆژانه خواردنی یه‌ك مشت له مێوژ ڕێژه‌ی له %7 بۆ له %12 ی ماده ڕیشاڵییه‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات كه ئه‌مه‌یش به‌ته‌واوه‌تی پێویستی جه‌سته بۆ ئه‌و ماده‌یه دابین ده‌كات.
دووه‌م – پۆتاسیۆم: پزیشكانی پسپۆڕ ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كه‌ن كه نه‌خۆشی "به‌رزی په‌ستانی خوێن یان نه‌خۆشییه‌كانی دڵ"یان هه‌یه كه رۆژانه 300 گرام له مێوژ بخۆن، چونكه له‌م كێشه‌یه ڕزگاریان ده‌كات.
سێیه‌م – كالۆری سوودبه‌خش: خواردنی نیو كووپ مێوژ 215 كالۆری سوودبه‌خش زیاد ده‌كات كه ئه‌مه‌یش هاوكاریت ده‌كات بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی كێشی جه‌سته‌ت.
چواره‌م – شه‌كری تواوه: ئه‌وه‌ی گرنگه له مێوژدا ئه‌وه‌یه كه شه‌كرێكی زۆر به‌سوودی تێدایه كه هه‌م هاوسه‌نگی هێز و چالاكی جه‌سته ڕاده‌گرێت هه‌میش هاوسه‌نگی شه‌كری خوێنیش ڕاده‌گرێت.
پێنجه‌م – كاربۆهیدرایت: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ر چالاكییه‌ك مشتێك مێوژ بخۆین، چونكه ئه‌و مێوژه 165 گرام كاربۆهیدرایت دابین ده‌كات بۆ جه‌سته كه ئه‌مه‌یش چالاكیت زیاد ده‌كات.
شه‌شم – ئاسن: ماده‌ی ئاسنیش به‌وه ناسراوه كه هاوسه‌نگی خوێن ده‌پارێزێت، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه مێوژ بخۆین، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌كای ئاسن له‌ناو مێوژدایه.