كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ژاپۆن "سوبارو" ئۆتۆمبێلێكی نوێی مۆدێل به‌رزی دروست كرد كه خاوه‌نی بۆدییه‌كی گه‌وره و هێزێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سوبارو ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای به‌ناوبانگی ژاپۆنی سوبارو له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی له پێشانگاكانی تۆكیۆ نمایش كرد كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی هێز و گه‌وره‌یی بۆدییه‌وه زۆر ناوازه‌یه.
كۆمپانیای سوبارو زیاتر له‌باره‌ی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه گوتی، ئه‌م ئۆتۆمبێله وه‌ك له وێنه‌كاندا دیاره بۆدییه‌كی پته‌و و گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها بزوێنه‌رێكی به‌هێزی بۆ دانراوه كه 2.5 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 200 ئه‌سپ، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 22 هه‌زار و 795 دۆالری ئه‌مه‌ریكی.
سوبارو "SUBARU" یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ژاپۆن و دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، ئه‌م كۆمپانیایه له 15ی ته‌مووزی 1953 له ژاپۆن دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیاری میكانیكی ژاپۆنی "كینجی كیتا" كه ئێسته یه‌كێكه له به‌ناوبانگیترین كۆمپانیاكانی دنیا كه داهاتی ساڵانه‌ی له یه‌ك ملیار و نیو تێپه‌ڕ ده‌كات و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته "تۆكیۆ" پایته‌ختی ژاپۆن.