ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دڕندانه‌ترین هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه به‌و هۆیه‌وه ده‌یان كوژراو له ڕیزی داعش كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، زانیاری وردی پێدراوه، كه تیرۆریستانی داعش هێرشێكی پێچه‌وانه و زۆر قورسیان له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ناوچه‌ی باغوز و هه‌جین و مراشده و سووسه له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێرزووری سووریا و به چڕی هه‌ردوولا یه‌كتریان بۆردمان كردووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات 10 قوربانی له ڕیزه‌كانی هه‌سه‌ده كه‌وتووه‌ته‌وه و 35 چه‌كداری داعش‌یش به‌دیل گیراون و له كۆتاییش دا ده‌یانیان هه‌ڵاتوون و خۆیان ڕزگاركردووه، دوای ئه‌وه‌ی هیچ گولـله‌یه‌كیان پێ نه‌ماوه.
له‌باره‌ی هۆكاری نه‌بوونی بۆردمانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر تیرۆریستان، ڕوانگه‌ی سووری ئاماژه‌ی داوه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ناله‌باری كه‌شوهه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه تۆز و غوبارێكی زۆر له ناوچه‌كه به‌رپا بووه، به‌وهۆیه‌وه فڕۆكه‌كان نه‌یانتوانیوه به وردی ئامانج دیاریی بكه‌ن و بۆردمانی بكه‌ن، تیرۆریستانیش ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان قۆستووه‌ته‌وه و قورسترین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌سه‌ده.