به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كان له هه‌ندێ كاتی جیا جیا هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 31 پله و نزمترین پله‌ش 19 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له سلێمانی و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 30 پله و نزمترین پله‌ش 19 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.