گۆڵێكی مارسیال 10 ملیۆن لەسەر مانچستەر یونایتد كەوتووە

:: AM:11:04:11/10/2018 ‌

ئەو گۆڵەی ئەنتۆنی مارسیاڵی فڕەنسی و هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەم هەفتەیەدا بەرامبەر یانەی نیوكاسل تۆماری كرد، بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەكەی كەوتووە.

یانەی مانچستەر یونایتد لە دوایین یارییدا رۆژی شەمووی رابردوو لە گەڕی 8ی خولی نایابی ئینگلیزی لەنێو یاریگەی ئۆڵد ترافۆرد بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لە یانەی نیوكاسلی بردەوە.

لە یارییەكەدا مارسیاڵ گۆڵی دووەم و یەكسانبوونەوەی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد تۆمار كرد، دوای ئەمەش ئەلێكسیس سانچێزی هێرشبەری چیلی پێش تەواوبوونی یارییەكە گۆڵی سەركەوتنیشی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.

یانەی مانچستەر یونایتد لە هاوینی 2015 مارسیالی لە یانەی مۆناكۆی فڕەنسی بە بڕی 38.5 ملیۆن پاوەن كڕی بوو.

بەگوێرەی گرێبەستەكەی نێوان هەردوو یانەكە ئەگەر مارسیال تا كۆتایی وەرزی 2018-2019 بتوانێ ژمارەی گۆڵەكانی لە خولی ئینگلیزی بكات بە 25 گۆڵ، ئەوا یانەی مانچستەر یونایتد ناچار دەكرێ 7.7 ملیۆن پاوەن (10 ملیۆن یۆرۆ)ی تر وەك پاداشت بدات بە یانەی مۆناكۆ.

بێگومان ئەم گۆڵەی مارسیال كە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرامبەر یانەی نیوكاسل تۆماری كرد، گۆڵی ژمارە 25 بوو لە خولی ئینگلیزی، بەمەش یانەی مانچستەر یونایتد ناچار دەبێت ئەو 10 ملیۆن پاوەنە بدات بە یانەی نیوكاسل كە لە گرێبەستەكەی نێوانیاندا رێكەوتنیان لەگەڵ كردبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م