زەیتی ئەرگان چییە و چ سوودێك بە مرۆڤ دەگەیەنێت؟

:: AM:11:28:11/10/2018 ‌
زەیتی ئەرگان لە تۆوی جۆرە گوێزێكەوە دەردەهێنرێت بەشێوەی پەستانێكی زۆر بۆ سەر ناوكی گوێزەكە.ئەم زەیتە زیاتر وەكو بەهێزكەرێك بەكاردەهێنرێت بەتایبەتی بۆ قژ و پێست و  بڕێكی زۆر خۆراك دەدات بە خانەكانی پێست و یارمەتی زوو چاكبوونەوەی لیری دەدات. بڕێكی زۆر ڤیتامین A وE, تێدایە لەگەڵ ترشی لینۆلەیك و ئۆمێگا6 و دژەئۆكسید بەهۆی بوونی ئەم پێكهاتە خۆراكیانەوە زەیتی ئەرگان چەندان سوود بە پێست و قژ دەگەیەنێت كە دیارترینیان ئەمانەن:

یەكەم: نەرمكەرەوەیەكی گرنگە، ئەم زەیتە بەخێرای لەلایەن پێستەوە دەمژرێت، تەنیا ماوەیەكی كەم بەپێستەوە دەمێنێتەوە. باشترە شەوان دوای پاككردنەوەی پێست بەكاربهێنرێت. تەنیا كەمێك لە زەیتەكە بكە لەپی دەستت و بەدەموچاوتدا بیخشێنە بەشێوەی بازنەی بیشێلە بەمشێوەیە چرچی كەم دەكاتەوە و بڕێكی زۆر ڤیتامین بەپێست دەگات.

دووەم: پاككردنەوەی پێست، پێش ئەوەی كە بۆ نەرمكردنەوە بەكاری بهێنیت، كوپێك چایی سەوز بێنە و لەگەڵ دوو بۆ چوار دلۆپ زەیتی ئەرگان و دوو دڵۆپ لەو زەیتەی كە خۆت پێت باشە بۆی زیاد بكە، پاشان تێكەڵی بكە بەیانیان و شەوان بۆ پاككردنەوەی پێستت بەكاری بهێنە.

سێیەم: دژەپیربوونە، كەوچكێك شەكری قاوەی تێكەڵ بكە لەگەڵ دوو دڵۆپ زەیتی ئەرگان بە نەرمی لەسەر پێستت بیخشێنە بۆ ماوەی دوو بۆ چوار خولەك، دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆ ئەم رێیە یارمەتی لابردنی خانە مردووەكانی پێست دەدات و خانەی نوێ‌ دروست دەبێت.

چوارەم: دژە زیپكەیە، زەیتی ئەگان بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كە پێستیان بەردەوام تووشی زیپكە دەبێت، بەتایبەتی لە نێوان تەمەنی 30 بۆ 40 ساڵی. ترشی لینۆلەیك لە زەیتی ئەرگاندا یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات و ڕێ لە زیانەكانی پێست دەگرێت تەنیا راستەوخۆ زەیتەكە بۆ پێستت بەكاربهێنە یان دوو دڵۆپ زەیتی ئەرگان لەگەڵ دوو دڵۆپ زەیتی گەڵا چا تێكەڵ بكە.تەنانەت چارەسەری تاڵە سپییەكانی قژ دەكات.

پێنجەم: رێ لە شلبوونەوەی پێست دەگرێت، چرچی و شلبوونەوەی پێست كەم دەكاتەوە، تەنیا دوو بۆ سێ‌ دڵۆپ زەیتی ئەرگان گەرم بكە و لەسەر پێستت بڵاوی بكەرەوە، بۆ ئەوەی ئەو ڤیتامین E كە تێیدایە بگات بە پێست و پێست گەنجتر بكاتەوە و لاستیكێتی پێست باشتر بكات.

شەشەم: وەكو نەرمكەرەوەیەك بۆ قژ پێویستە، وا دەكات قژت نەرمتر و لووستر دەربكەوێت و دەتوانرێت وەكوو نەرمكەرەوەیەكی ئاسایی بەكاربهێنرێت، چونكە لەلایەن پێستەوە دەمژرێت. بگوێرەی جۆری كورتی و درێژی قژەكەت زەیتەكە بەكاربهێنە.

حەوتەم: نەمكردنەوەی لێو، نەك تەنیا بۆ نەرمكردنەوەی قژ بەسوودە، بەڵكوو دەتوانرێت بۆ نەمكردنەوەی لێوەكان بەكاربهێنرێت. تەنیا یەك بۆ دوو دڵۆپ لە زەیتی ئەرگان بەلێوەكانتدا بخشێنە دوای هەڵمژینی زەیتەكە لەلایەن پێستەوە بیسڕە، بەمشێوەیە ڕێ لە قڵیشانی لێوەكان دەگرێت و لێو نەرم و لووستر پێشان دەدات.





وشە - ئاوات ئازاد