لەسەر بڕینی ئینتەرنێت روونكردنەوە دەدرێت

:: PM:01:06:11/10/2018 ‌
دەنگۆی بڕینی ئینتەرنێت لە سەرانسەری عێراق بڵاو دەبێتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئاگاداری ئەو بابەتە نین و هەرێم چوار كێبڵی ئینتەرنێتی هەیە، هەمووشی سەر بەیەك كۆمپانیا نییە كە كلیلەكەی بیكوژێنیتەوە و ئیتر ئینتەرنێت لە هەموو كوردستان نەمێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی تشرینی یەكەم، لە ڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هاتووە، لە هەندێك لە ماڵپەڕە عەرەبییەكاندا دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە ئێوارەی رۆژی پێنجشەم ئینتەرنێت لە عێراق دەبڕێت، ئەوەش بەهۆی گۆڕینی پاسۆرد لەلایەن رێكخراوی (ئایكان) بەرپرسی بەڕێوەبردنی پرۆتۆكۆلەكانی ئینتەرنێت.

ئومێد محەمەد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕوونكردنەوەیەكی ئاشكرای كردووە، ئاگاداری ئەو بابەتە نین و هیچ هەواڵێكی لەو شێوەیەشمان گوێ لێ نەبووە، هەروەها رەنگە هێڵی كۆمپانیایەك بێت، بۆیە لە هەرێمی كوردستان هیچ شتێكی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.

ئاشكرای كردووە كە تەنیا لە هەرێمی كوردستان چوار كێبڵی ئینتەرنێت هەیە، بۆیە بڕینی كێبڵێك لە عێراق كاریگەری نابێت لەسەر هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد