ناوی قوتابییە وەرگیراوەكان ڕاگەیەنرا.. لێرە ناوەكەت بدۆزەرەوە

:: PM:01:25:11/10/2018 ‌
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگەكانی ئاشكرا كرد كە %53ی قوتابییان وەرگیراون.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی تشرینی یەكەم، خەتاب شێخانی بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، وەرگرتنی قوتابییان بەپێی كۆ نمرەی قوتابی بووە، بۆ ئەمساڵ 39 هەزار قوتابی وەرگیراون كە دەكاتە %53 و ئەو ڕێژەیە هێشتا بەرز دەبێتەوە.

شێخانی ئاشكرای كرد، وەرگرتنی قوتابییان بۆ هەندێك بەش ماوە، چونكە تا ئێستە كەس داواكاری پێشكەش نەكردووە و كورسی بەتاڵ هەیە، بۆیە ئەو ڕێژەیە دەگاتە %60.

بەڕێوەبەری كارگێڕی وەزارەتی گوتی، قوتابییان پێویستە تا 20ـی تشرینی یەكەم سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە ناویان تێدا گەڕاوەتەوە، هەر قوتابییەك ڕەخنەی هەبێت، دەتوانێت تا 20ـی تشرینی یەكەم ڕەخنەكەی بنووسێت و ئاراستەی وەزارەتی بكات.

ئاماژەی دا، سبەی سەعات 10 قوتابییان دەتوانن نمرەكانیان وەربگرنەوە لەڕێی لاپەڕی ئەلیكترۆنی، ئەوەش بە دانانی ناو و پاسۆردی تایبەت بەخۆیان كە پێیان دراوە.




وشە - رامیار جەواد