ئه‌یمه‌ن شه‌مه‌رى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى سائیروون ئاشكراى ده‌كات، ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى راسپێردراو به پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق، گوێڕایه‌ڵى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، زوو متمانه‌ى لێ بسه‌نه‌وه.
ئه‌یمه‌ن شه‌مه‌رى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى سائیروون كه ئه‌م هاوپه‌یمانییه له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت، له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى "
بغداد الیوم" گوتوویه‌تى، "هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌ند وه‌زاره‌تێكیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێ چه‌ند كه‌سێك به‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى بسه‌پێنن".
شه‌مه‌رى دووپاتى ده‌كاته‌وه، تا ئێسته عه‌بدولمه‌هدى خۆى له به‌رده‌م فشاره‌كان راگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، "له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌م لایه‌نانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن متمانه له عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئه‌ركه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وكات هیچ لایه‌نێك ناتوانێ متمانه‌ى لێ وه‌ربگرێته‌وه".
له دووى ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆك كۆمارى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى نوێى عێراق پێك بهێنێت، عه‌بدولمه‌هدى چه‌ندان جارێك دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌یه‌وێ كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ى كاندید بكات كه دوور بن له حزبه سیاسییه‌كانى عێراق.