زرنگانه‌وه‌ی گوێ چییه‌ و هۆكاری دروستبوونی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟

:: PM:02:43:11/10/2018 ‌
زۆر كات هەست بە زرنگانەوەی گوێیەكانمان دەكەین، بەبێ‌ ئەوەی بزانین كە هۆكاری ئەم زرنگانەوەیە چییە؟ زرنگانەوەی گوێیەكان نەپەیوەندی بە شەو و رۆژەوە هەیە نە بە چالاكی رۆژانەت و نە بەشێوازی نوستنەوە.لێرەدا باس لەو هۆكارە گرنگانە دەكەین كە دەبنە هۆی زرنگانەوەی گوێیەكان.

ئەم دەنگی زرنگانەوەی لە بەشی ناوەوەی گوێدا دروست دەبێت و هەندێك جار بۆ ماوەیەی زۆر بەردەوام دەبێت، تەنیا لەلایەن كەسی تووشبوەوە دەبیسترێت. دەتوانرێت زرنگانەوەی گوێیەكان كەمبكرێتەوە، ئەویش نەك بە ڕێی دەرمان، بەڵكوو بە كەمكردنەوەی ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی دروستبوونی ئەم زرنگانەوەیە وەكوو بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكان و دووركەوتنەوە لە ژاوەژاو، یان بای بەهێز ئەویش بەهەمانشێوە دەبێتە هۆی زرنگانەوەی گوێیەكان.

ئەو هۆكارە سەرەكیانەی دەبنە هۆی زرنگانەوەی گوێیەكان:
یەكەم: پیربوون، یەكێك لە هۆكارەكانی لەدەستدانی بیستن پیربوونە. بەشێوەیەكی گشتی لە دوای تەمەنی 60 ساڵیەوە لەدەستدانی بیستن روودەدات، هۆكارێكە بۆ زرنگانەوەی گوێیەكان.

دووەم: دەنگی بەرز و ژاوەژاو، ئەو ئامێر و ئامرازانەی كە دەنگی بەرز و ژاوەژاو بەرهەم دەهێنن  دەبنە هۆكارێك بۆ زرنگانەوەی گوێیەكان و لەدەستدانی بیستن لە داهاتوودا. ئەگەر هۆگری گوێگرتن بی لە مۆسیقا لە رێی هێدفۆنەوە یان بەدەنگی بەرز ئەوا لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی زرنگانەوەی كوورت خایەن، بەڵام ئەگەر حاڵەتەكە بوو بە زرنگانەوەی درێژخایەن ئەوا دەبێتە هۆكارێك بۆ لەەستدانی بیستن.

سێیەم: زیانی دەمار، كاتێك شەپۆلێكی دەنگ دەگات بەگوێیەكان دەنێردرێت بۆ مێشك لە ڕێی دەماری بیستنەوە. ئەگەر زیان بەم دەمارە گەیشت بەهۆی زەبر یان بریندربوون یان نەخۆشییەكانی دەمار و رەقبوونی شانەكان ئەوا دەبنە هۆی زرگانەوەی گوێیەكان.

چوارەم: خۆراك و خواردنەوە، هەندێك خۆراك و خواردنەوە هەن كە دەبنە هۆی زرنگانەوەی گوێیەكان بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە شەكر، سۆدیۆم، چەوری، قاوە، كافاین، كحول، بەتایبەتی كاتێك لە رادەی خۆی زیاتر بەكاربهێنرێت .



وشە - ئاوات ئازاد