په‌رله‌مانتارێكى سكاڵاكار له دژى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق راى گه‌یاند، له دۆسیه‌ى سكاڵاكه په‌رله‌مان وه‌ڵامى دادگاى فیدڕاڵى ناداته‌وه.
ته‌ڵال زهوبهعى په‌رله‌مانتارى عێراق له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى "
بغداد الیوم" باسى ئه‌و سكاڵایه ده‌كات كه له دژى هه‌ڵبژاردنى محه‌مه‌د حه‌لبووسى وه‌ك سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراق، له دادگاى فیدڕاڵى تۆمارى كردووه.
زهوبهعى ده‌ڵێ، "داوا ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كراوه، به‌ڵام تا ئێسته له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه وه‌ڵامى نه‌دراوه‌ته‌وه، دادگاى فیدڕاڵى نووسراوى ئه‌و تانانه‌ى ناردووه كه له سكاڵاكه تۆمار كراوه، تا سه‌رۆكى په‌رله‌مان وه‌ڵامى بداته‌وه، كه‌چى وه‌ڵام نادرێته‌وه".
دواتر ئه‌م په‌رله‌مانتار باس له هۆكارى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى په‌رله‌مان ده‌كات و ده‌ڵێ، "سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ دۆسیه‌كه دوا بخات و ئێسته‌ش دۆسیه‌كه لایه‌نى تر‌ى له‌خۆوه گرتووه".
زهوبهعى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و سكاڵایه‌ى ئه‌و تۆمارى كردووه، له باره‌ى میكانیزمى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌وه و روونى ده‌كاته‌وه، "ئێمه به‌پێى ده‌ستوور داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانمان كردووه، چونكه هه‌ڵبژاردنى ئه‌و ناده‌ستوورى و نایاسایى بوو".
رۆژى 15 مانگى رابردوو محه‌مه‌د حه‌لبووسى له ده‌نگدانێكى نهێنى به هێنانى 169 ده‌نگ به سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بۆ خولى چواره‌م هاته هه‌ڵبژاردن.