داقوق: له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران

:: PM:08:34:15/12/2016 ‌
بەپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کوشتنی ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش و تێکشکاندنی ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی ئەو چه‌كدارانه‌ی لە سنوری میحوەری داقوق راگەیاند.

 لیوا محەمەد قادر فەرماندەی میحوەری داقوقی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە بەرواری 15 / 12 / 2016 لەلایەن فرۆکەی هاوپەیمانانەوە گوندی حەمادی گاتی بۆردومانکرا کە هاوسنووری قەزای داقوقەو پێگە و بارەگای چەکدارانی داعشی لێیە.

ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی" له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا 10 چەکداری داعش کوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیش لەجۆری توێتا کە دۆشکەیان لەسەر بووە تێکشکێنراون".

ئەو بەرپرسە ناسنامەی چەکدارە کوژراوەکانی ئاشکرا نەکرد، بەڵام هێندەی گوت، کەبۆدومانەکە بەچری کراوە.

گەرمیان – سەیبری هۆرینی


وشە - عه‌لی سدیق