ئه‌مڕۆ له به‌غدا شاندێكى په‌رله‌مانتارانى پارتى دیموكراتی كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی عێراق كۆبوونه‌وه.
به‌پێى
راگه‌یاندراوێك كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدى كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و باسیان له‌پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق كردووه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌ردوو لا تاوتوێى بارودۆخى سیاسى و پێكهێنانى حكوومه‌ت و پرۆگرامى حكوومه‌تى داهاتوویان كردووه، جیا له‌مه‌یش باسیان له كاركردن بۆ یه‌كخستنى هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنى حكوومه‌تى داهاتوو كردووه".
له ناوه‌ڕۆكى راگه‌یاندراوه‌كه باس له ناوى ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى پارتى نه‌كراوه، به‌ڵام به پێى ئه‌و زانیاری و وێنانه‌ى له میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، شانده‌كه له ئه‌ندامانى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانی عێراق پێكهاتوون.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه عادل عه‌بدولمه‌هدى له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه، بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت راسپێردرا. ئه‌و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌ندامانى كابینه‌كه‌ى له كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و پسپۆڕ بن، بۆیه رێى كاندیدكردنى ئه‌لیكترۆنى داهێناوه، تا هه‌موو كه‌سێك كه خۆى به شیاو ده‌زانێت خۆى كاندید بكات.
به پێى ده‌ستوورى عێراق كه‌متر له سێ هه‌فته له‌به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدى ماوه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ته‌كه‌ى.