كچه گۆرانیبێژی لاوی هه‌ولێر "کەژێ هاوتا" لە ئەکاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا، وێنەیەکی نوێى خۆی بڵاو کردەوە و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئاره‌زووى ئازادى زیاتر ده‌كات بۆ ژیانى و باسى ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ویژدانى مرۆڤ چۆن بێت جوانه.
کەژێ ماوەیەکە بەردەوام لەگەڵ وێنە نوێیەکانی شیعریش دەنووسێت، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌بێ هیچ شیعرێك ته‌نیا به‌جوانییه‌كه‌ى هه‌راى ناوه‌ته‌وه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ر كراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره ده‌رنه‌كه‌وتووه، له په‌یامێكدا نوسویوویه‌تى "چەند خۆش دەبێ، لە وەڵاتێک بژی وشەی ئازادی وەک بەهەشتێکی جاویدانی بێ، مەملەکەتێک چەندە جوانە تەبایی و خۆشەویستی و یەکسانی و دادپەروەری تیا بێ، چەندە شیرینە ویژدانی مرۆڤایەتی زیندوو و ئاسوودە بێت".
هه‌وادارانى جگه له پیاهه‌ڵدانى به جوانییه‌كه‌ى بۆیان نووسیووه كه له‌وه ئازادتر و پێدانى هه‌موو ئازادییه‌ك له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌ى به نیازى به‌كارهێنانى ئازادى چۆن چۆنییه؟.
کەژێ هاوتا، کچی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد و برازای گۆرانیبێژ زیاد ئەسعەدە، لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە، ته‌نیا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌كانییه‌تی و ڕۆژبه‌ڕۆژ جوانتر خۆی ده‌رده‌خات، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به كاری ئاینی ده‌ستی پێكرد و ناوبانگی په‌یدا كرد.