گۆرانیبێژی میسریی ناودار "تامر حوسنی" به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای خراپ بوونی دۆخی ته‌ندروستی به‌په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و پێگه فهرمییهكانیشى هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له پێگه‌ى تایبه‌ته‌كه‌ی گۆرانیبێژ تامر حوسنى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا نووسیراوه، "تامر گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه دوای خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستی دوای ته‌واو بوونی وێنه‌گرتنی پرۆگرامی "خاوه‌نی به‌خته‌وه‌ری".
هه‌ر به‌پێى نووسەراوهكه خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌م هونه‌رمه‌نده په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌نگه ژێكانیهوه، به نیازیشه ڕاسته‌وخۆ نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكرێت.
تامر حوسنی له‌دایكبووی ساڵی 1977، دایكی سووریه و باوكی میسڕییه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌بێت كه دایك و باوكی جیا ده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ دایكی و برا گه‌وره‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له هه‌ژاریدا.
سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی منداڵی له وێستگه‌كانی به‌نزین و سوپه‌رماركێته‌كان و سه‌رشه‌قامه‌كان كاری كردووه، به‌ڵام ئێسته یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به هۆی پڕۆژه‌یه‌كی خوێنبه‌خشینه‌وه ناوی چووه نێو كتێبی گینسه‌وه.