ئه‌م سێ میوه‌یه‌ به‌ شێوازێكی خێرا كێش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌


به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی میوه‌كان به‌گشتی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ماده‌ خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌ جۆراوجۆره‌كان، ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی زۆر باش دروست بكه‌ن له‌سه‌ر جه‌سته‌ و ته‌ندروستی و به‌تایبه‌تیش كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.

هه‌واڵێك له‌ ماڵپه‌ڕی "verywellfit" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سێ كاریگه‌رترین میوه‌ ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌ شێوازێكی خێرا كه‌ ئاماژه‌ی پێ داون، پزیشكان وه‌ك پارێزییه‌ك یان خۆراكێك له‌كاتی پارێزیدا سێ جۆر میوه‌ی به‌سوودی داناوه‌ كه‌ ده‌توانیت سوودی لێ وه‌رگریت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌ شێوازێكی خێرا، بۆیه‌ لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین:

یه‌كه‌م – سێو: به‌گشتی سێو زۆر به‌سووده‌ بۆ جه‌سته‌ به‌تایبه‌ت سێوی سوور و سه‌وز، چونكه‌ ئه‌م دوو جۆره‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌م كالۆری تێدایه‌، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆریش ماده‌ ڕیشاڵییه‌كانی تێدایه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌شێوازێكی خێرا.

دووه‌م – شووتی: پزیشكان گوتوویانه‌ شووتی به‌كاریگه‌رترین میوه‌ داده‌نرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ ڕیشاڵییه‌كان و شه‌كر و ئاو له‌ناویدا كه‌ ئه‌مه‌یش كێش كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

سێیه‌م – پرته‌قاڵ: پرته‌قاڵیش به‌ هه‌مان شێوه‌ زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌شێوازێكی خێرا چونكه‌ ئه‌م میوه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین C و ریشاڵه‌ ماده‌ كه‌ ئه‌مه‌یش زۆر به‌سووده‌ هه‌م بۆ جه‌سته‌ هه‌میش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:09:15:11/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 4903 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌