فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دێرەلووك بۆردمان دەكەن

:: PM:09:53:11/10/2018 ‌

كەمێك پێش ئێستە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زۆر بە سەختی چەند ناوچەیەكی سنووری شارەدێی دێرەلووكی سەر بە شارۆكەی ئامێدیان بۆردمان كرد و تا ئێستە سووڕانەوەی فڕۆكەكان بەردەوامە.

سەرچاوەیەك لە شارەدیێ دێرەلووكی سەر بە شارۆكەی ئامێدی بە"وشە"ی راگەیاند، دەوروبەری سەعات 21:15ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری دێرەلووكیان بۆردمان كرد.

ئاماژەی كرد، بۆردمانەكە زیاتر گوندی گوهەرز و بەلاڤا و دەوروبەری گرتەوە و تا ئێستە زیانەكانی بۆردمانەكە نەزانراوە، بەڵام ئاگر لەو ناوچانە كەوتووەتەوە كە بۆردمان كراوە، هەروەها ترس و دڵەراوكێیەكی زۆر لای هاووڵاتییان دروست بووە، چونكە ئەو ناوچانەی كە بۆردمان كراون نزیكە لە ناوچە ئاوەدانییەكان.

بۆردمانی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەبێتە 89مین جار لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ  سنووری شارۆكەی ئامێدی و لە ئەنجامدا 15 هاووڵاتی ناوچەكە شەهید و بریندار بوونە.

دهۆك/ نەوزاد هلوری



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل