چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتى له هه‌وڵى خیانه‌تێكى تردان بۆ شارى كه‌ركووك به‌وه‌ی ڕۆژى 16ـى ئۆكتۆبه‌ر، پارێزگارێكى عه‌ره‌ب و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به توركمان، به‌سه‌ر كوردی كه‌ركووكدا بسه‌پێنن.
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى سێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، له مانگى ڕابردووى ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه كورستانییه‌كان له قه‌ره‌هه‌نجیر كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام دا، له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی بۆ دۆخی پارێزگاى كه‌ركووك و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، رێك كه‌وتین.
زیاتر گوتى، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له قه‌ره‌هه‌نجیر، بڕیاری سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بوو، پارتی و یه‌كێتیش له دوا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، بڕیاریان دا لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ و پێشنیازه‌كان ئاماده بكه‌ن، لیژنه‌كه‌یش كۆ بووه‌ته‌وه و هه‌ندێ پێشنیازیان ئاماده كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی هاتووه‌ته پێش، كۆبوونه‌وه‌ی تازه نه‌كراوه.
"تا ئێسته هیچ هیوایه‌ك بۆ به‌ستنی كۆبوونه‌وه نییه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و هه‌وڵه تاكلایه‌نه‌ی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێش چوار رۆژ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته گفتوگۆ له‌باره‌ی دانانی پارێزگار و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه" به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی وای گوت.
لای خۆیه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كه پێى باش نه‌بوو ناوى بهێنرێت، بۆ "وشه" زانیاریی دا له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك و گوتى، هه‌فته‌ى ڕابردوو واژووكردن و به‌رده‌ستخستنى كاره‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بۆ كه‌سێكى تر له‌لایه‌ن ڕێبوار تاڵه‌بانییه‌وه له پشكى یه‌كگرتوو، هه‌وڵى فێڵكردنى یه‌كێتى بوو تا به په‌له ئه‌و پۆسته له دانیشتنى ئه‌نجوومه‌ن له تاڵه‌بانى وه‌ربگیرێته‌وه، به‌ڵام عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان قبووڵى ئه‌و دانیشتنه‌یان نه‌كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراى كرد، له كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كه‌ى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان، به ئاشكرا به یه‌كێتییان گوتووه نابێ رێككه‌وتنی نوێ هیچ یه‌ك له پۆسته‌كانی كۆمپانیای نه‌وت و غاز و سوپا و پۆلیس و ته‌ناهیی تێدا بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ڕ‌ازى ببێت، ئه‌وا ئه‌و دانیشتنه ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ی ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و هه‌ندێ پۆستی بچووكی تر، ئینجا له‌وه‌یشدا یه‌كێتی 32%ی به‌رده‌كه‌وێت.
سه‌ركه‌وت كه‌ركووكى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگه‌ى توركمانى له شارى كه‌ركووك، بۆ "وشه" ئاشكراى كرد، دانیشتنێكى له‌و شێوه‌یه له نێوان و عه‌ره‌ب و توركمان كراوه، ئێمه پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌كه به به‌شى خۆمان ده‌زانین و پۆستى پارێزگارى كه‌ركووكیش به موڵكى عه‌ره‌ب، بۆیه ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه جێگرهكانیهتى ئه‌گه‌ر هه‌ر حزبێكى كوردى بیه‌وێت، ده‌توانین له‌گه‌ڵیدا ڕێك بكه‌وین.
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگه‌ى توركمانى ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه "هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه بوون له 16ـى ئۆكتۆبه‌ردا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بخرێته‌وه كار و له‌و ڕۆژه‌دا پارێزگارێكى نوێ بۆ كه‌ركووك دیارى بكرێت، به‌ڵام ئێمه قبووڵمان نییه ئه‌گه‌ر له هه‌مان ڕۆژ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نیش به توركمان نه‌درێت.
ئاماژه‌ى دا، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ حزبێكى كوردى له‌و شاره و ڕه‌نگه ڕۆژى چوارشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر له كۆمه‌ڵگه‌ى توركمانى به‌ڕێوه بچێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه له 16ـى ئۆكتۆبه‌ر پارێزگار و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نێكى نوێ بۆ كه‌ركووك دیارى بكرێت.
16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی بوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له كورد و كه‌ركووكیان كرد و پێشكه‌شی حكوومه‌تی عێراق و میلیشیاكانیان كرده‌وه, به‌هۆیه‌وه ئێسته ده‌سه‌ڵاتی كورد یه‌كسان كراوه به سفر له‌و شاره گرنگه.