مانگی ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێك، له دنیادا تایبه‌ت كراوه به ماوه‌ی هۆشیاریی له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه زیاتر به‌رۆكی ژنانی گرتووه و زۆرجار ده‌بێته هۆی بڕینه‌وه‌ی گرنگترین و یه‌كێك له جوانترین ئه‌ندامی جه‌سته‌یان، ئه‌ویش (شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك)ه. له كوردستان سیمینار و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌نته‌ر و ڕێكخراوه‌كانه‌وه رێك ده‌خرێت.
د. ئه‌حمه‌د مسته‌فا پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، "له كوردستان هه‌موو چاره‌سه‌رییه‌ك هه‌یه، به‌ڵام ده‌رمان كه‌مه، زۆرجار نه‌خۆش ناچار ده‌بێت به نرخێكی زۆر ده‌رمان بكڕێت".
له چ كاتێكدا به كه‌سێك ده‌گوترێ تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك؟
ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه به گشتی پێویستی به چه‌ند ڕێكارێكی زانستی هه‌یه، له‌وانه وه‌رگرتنی مێژووی نه‌خۆشه‌كه، پشكنینی نه‌خۆشه‌كه، ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ نه‌خۆشه‌كه، وه‌ك پشكنینی سۆنار و تیشك و خوێن و چاندن (زه‌رع) به تایبه‌ت له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی ژنان یاخۆ پیاوان. هه‌ریه‌ك له‌و ڕێكارانه گرنگی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دواجار پشكنینی چاندن یاخۆ (زه‌رع) پارچه‌یه‌ك له گۆشتی گرێی مه‌مكه‌كه سه‌لماندنی خانه‌ی شێرپه‌نجه بوونی هه‌بوو، ئه‌وكات ئه‌م پشكنینه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ناولێنانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، هه‌ر لێره‌وه ده‌ست ده‌كرێ به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی دواین جار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كراون، چی سه‌لمێنراوه؟
زۆر توێژینه‌وه كراون له‌سه‌ر هۆی دروستبوون و چاره‌سه‌ر و خۆپاراستنی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، له ئه‌نجامدا سه‌لمێنراوه كه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه، له‌وانه: گواستنه‌وه له ڕێی هه‌ڵگری كڕۆمۆسۆمی هه‌ڵگری شێرپه‌نجه له دایكه‌وه بۆ كچه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها هۆڕمۆنی ئیسترۆجین ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به گشتی. به‌تایبه‌ت له ژن‌دا له نێوان ته‌مه‌نی ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵی كه ئه‌م هۆڕمۆنه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، ئه‌وه‌یش سه‌لمێنراوه زوو ده‌ست پێكردنی سووڕی مانگانه و زۆر دواكه‌وتنی و وه‌ستانی سووڕی مانگانه، ده‌بێته هۆی دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
ئایا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك چاره‌سه‌ری هه‌یه؟ به دیاریكراوی له كوردستان هه‌موو جۆره چارسه‌رێكی پێویست فه‌راهه‌مه؟
به‌ڵێ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك چاره‌سه‌ری هه‌یه، به‌تایبه‌تی له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می نه‌خۆشییه‌كه‌دا، ده‌توانرێ به‌ته‌واوی نه‌خۆشییه‌كه بنبڕ بكرێت، زۆربه‌ی زۆری چاره‌سه‌رییه‌كان له كوردستانیشدا هه‌ن، به‌ڵام زۆرجار گرفتی كه‌می یا نه‌بوونی چاره‌سه‌ری كیمیایی یاخۆ ده‌رمانی دژه‌هۆڕمۆن ده‌بێت، یان نه‌بوونی چاره‌سه‌ری تیشكی واته (ئه‌شیعه) بۆ دوای نه‌شته‌رگه‌ریی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌هۆی بوونی قه‌ره‌باڵغیی زۆر له‌سه‌ر تیشك، چونكه ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هه‌ولێر ئه‌و تیشكه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پێویست هه‌یه، بۆچی زۆرجار نه‌خۆش په‌نا بۆ كڕینی ده‌رمان ده‌بات له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه، ئایا ده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كاندا نییه؟
لای هه‌مووان ئاشكرایه ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك نرخیان زۆر گرانه، به‌گشتی پێویستیان به ڕێوشوێنی دارایی و كاڕگێری هه‌یه بۆ دابینكردنیان، بۆ نموونه له كوردستان زۆرجار گرفتی نه‌بوون یاخۆ بڕانی ده‌رمان دروست ده‌بوو به‌بیانووی ئه‌وه‌ی باری دارایی وڵات باش نییه یاخۆ له ته‌نگژه‌داین، یان بۆ خۆپاراستن له كڕینی ده‌رمانی شێرپه‌نجه له سه‌رچاوه قاچاخه‌كان، گرفتی نه‌بوونی ده‌رمان دروست بووه له نه‌خۆشخانه، بۆیه به‌ناچاری نه‌خۆش هانا بۆ كڕینی ئه‌و ده‌رمانانه ده‌بات له بازاڕدا. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م ده‌رمانانه له‌لایه‌ن ده‌زگه‌كانی حكوومه‌ته‌وه دابین بكرێن، چونكه پێویستیان به دابینكردنی بودجه‌ی زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ دڵنیابوون له كوالێتی ده‌رمانه‌كه.
بۆچی ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر تووشی ژنان ده‌بێت؟
وه‌ك باسمان كرد هۆڕمۆنی ئیسترۆجین ڕۆڵێكی یه‌كجار زۆر ده‌بینێت له سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، ئه‌م هۆڕمۆنه له ده‌ست پێكردنی سووڕی مانگانه تا كۆتاهاتنی سووڕه‌كه، ڕێژه‌ی ده‌ردانی زۆره و ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی خێرای خانه‌كانی گرێ شێرپه‌نجه‌یییه‌كانی مه‌مك. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تر بۆماوه‌یییه، واته گواستنه‌وه له‌ڕێی هه‌ڵگری كڕۆمۆمی (له‌دایك بۆ كچه‌كانی به‌ڕێژه‌ی ٢٠%).
ئه‌ی له رووی زانستییه‌وه زۆریی كێش له ژنان به‌هۆكار داده‌نرێت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك؟
به‌ڵێ كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه، له مرۆڤی قه‌ڵه‌و گۆڕانكاری زۆر ڕوو ده‌دات له ڕێژه‌ی زۆری هۆڕمۆنات و تێكچوونی سیسته‌می به‌رگریی له‌شی دژی خانه زیانبه‌خشه‌كان، هه‌مووی به‌هۆی زیادبوونی كێش و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وریی زیاده‌یه، بۆیه ئێمه وه‌ك پزیشك هه‌میشه ڕێنوێنی ژنان ده‌كه‌ین كه كێشه‌یه‌ك له مه‌مكیان هه‌بوو، مه‌رج نییه شێرپه‌نجه بێت، به‌ڵام پێویسته كێشیان داببه‌زێنن و خۆیان له چه‌وری زیاده دوور بگرن.
به چه‌ند ڕێ ده‌توانرێ تووشبوونی نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان بكرێ؟
بۆ ده‌ستنیشانكردنی گرێی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، له هه‌موو دنیادا سێ رێ به‌كار دێت كه پێی ده‌گوترێ (هه‌ڵسه‌نگاندنی سێی)
وه‌رگرتنی مێژووی نه‌خۆشه‌كه
پشكنینی سه‌ریدی
له هه‌مووی گرنگتر پشكنینی نه‌خۆشه‌كه له رێی سۆنار و تیشك و زه‌رعی خانه‌كانی گرێ.
بڕینه‌وه‌ی مه‌مك له چ كاتێكدا ده‌كرێت و ئایا به بڕینه‌وه‌ی، نه‌خۆشییه‌كه بنبڕ ده‌كرێت؟
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك چوار قۆناغی هه‌یه، له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌مدا ته‌نیا له رێی نه‌خۆشییه‌كه ده‌توانین بڵێین پێویست به بڕینی هه‌موو مه‌مكه‌كه ناكات، به‌وه‌ش نه‌خۆشه‌كه رزگاری ده‌بێت له شێرپه‌نجه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێكه زۆر گه‌وره بوو یاخۆ قۆناغی سێیه‌م بوو یان زۆربه‌ی مه‌مكه‌كه‌ی داگیر كردبوو یان زیاتر له چه‌ند گرێیه‌ك هه‌بوو له هه‌مان مه‌مك، به‌ڕێی پشكنینی (مامۆگرافی) ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌بێ مه‌مكه‌كه هه‌مووی بێته بڕین. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه ته‌نیا له‌ناو مه‌مك بێت و بڵاو نه‌بێته‌وه بۆ شوێنی تر، وه‌ك گرێ لیمفاوییه‌كانی بنباڵ و تیشك و جگه‌ر و سییه‌كان به رێژه‌ی زۆرباش، نه‌خۆشییه‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
له ژنان یاخۆ پیاوان زووتر نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت؟ یان بۆ چاره‌سه‌ركردن هیچ جیاوازییان هه‌یه؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ژن‌دا زووتر ده‌ستنیشان ده‌كرێت، چونكه ئه‌م نه‌خۆشییه له ژن‌دا زیاتر بڵاوه، ژنان زیاتر هۆشیارترن و بۆ دروستبوونی هه‌ر گرێیه‌ك له مه‌مكیان به خێرایی هه‌وڵی چاره‌سه‌ر ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده ڕێژه‌كه ته‌نیا له ١% له پیاواندایه، به‌ڵام دره‌نگتر ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هیچ جیاوازی نییه له چاره‌سه‌ری شیرپه‌نجه‌ی مه‌مكی ژنان و پیاوان.
كاتێ ژنێك دووگیان بێت و تووشی شێرپه‌نجه بێت، پێویسته چیی بۆ بكرێت؟ یان ژنی تووشبوو به شێرپه‌نجه ده‌توانێ شیر بدات به منداڵ؟
كاتێك ژنی دووگیان ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، ده‌بێت چاره‌سه‌ری گرێی شێرپه‌نجه‌ی بۆ بكرێت، ئه‌وه‌ش زیاتر له ڕێی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت، چونكه وه‌رگرتنی تیشك و ده‌رمانی كیمیایی هۆی دروستبوونی كێشه‌یه بۆ كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت له قۆناغی سه‌ره‌تایی دووگیانییه‌كه‌ی، به‌داخه‌وه له زۆربه‌ی گرێكانی شێرپه‌نجه‌ی ژنان له دووگیانی‌دا له قۆناغی (٣-٤)ه، چونكه جۆرێك له ترس و فه‌رامۆشكردن هه‌یه كاتێك هه‌ست ده‌كات گرێی هه‌یه یاخۆ به‌هۆی گۆڕانكاری له مه‌مك له كاتی دووگیانی زۆر به ئاسانی هه‌ست به گرێ ناكرێت. به‌ڵی ژنانی تووشبوو به شێرپه‌نجه ده‌توانن شیر بده‌ن، به‌پێی رێنوێنی پزیشكی خۆی.
ئایا هه‌موو جۆره گرێیه‌ك له مه‌مكدا شێرپه‌نجه‌یه؟ ئه‌گه‌ر گرێكان هه‌ست پێ بكرێن و ئازاریشیان هه‌بێت؟
هه‌موو گرێییه‌ك شێرپه‌نجه نییه، به‌ڵام نابێ هیچ گرێیه‌ك له مه‌مك فه‌رامۆش بكرێت، چونكه زۆربه‌ی گرێكانی مه‌مك هیچ ئازاریان نییه و زۆر به هێواشی گه‌شه ده‌كه‌ن، به گشتی ئازاری مه‌مك زۆر گرنگ نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتن یاخۆ هه‌ست پێكردنی هه‌ر گرێیه‌ك، ده‌بێت به زوویی پزیشكی پسپۆڕ یه‌كلای بكاته‌وه كه ئه‌م گرێییه چییه، سه‌لامه‌ته یاخۆ شێرپه‌نجه‌یه.
ڕێنوێنیت وه‌ك پزیشك بۆ ژن و پیاو چییه بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه؟
هه‌ست پێكردنی هه‌ر گرێیه‌ك فه‌رامۆش نه‌كرێت.
بوونی خوێن له‌سه‌ر مه‌مك فه‌رامۆش نه‌كرێت.
هه‌وڵ بدرێت دوای ته‌مه‌نی (٤٠) ساڵی یه‌ك جار پشكنین (مامۆگرافی) بكرێت، ئاسانه ئه‌گه‌ر له خێزان یاخۆ دایك و خوشك شێرپه‌نجه‌یان هه‌بوو باشتره ساڵانه (مامۆگراف) بكرێت .
وه‌رزشكردن.
خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی.
خۆپاراستن له زۆر به‌كارهێنانی حه‌بی دژه دووگیانی.
وشه/ دیمانه- ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان