میدیایه‌كی عه‌ره‌بی راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له یوتیوبی وه‌رگرتووه، ئاماژه به ناوی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیاری هۆڵیوود ده‌كات كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن.
روینتورس میله‌ر كه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری دنیای هۆڵیووده و زیاتر به پاڵه‌وانی زنجیره‌ی "بریسن برێك" ده‌ناسرێته‌وه، دایكی سووریایییه و به ڕه‌گه‌ز لبنانییه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" نووسیویه‌تی، جێری سینفێلد كه ئه‌كته‌رێكی ناوداری بواری كۆمیدیایه، دایكی له خێزانێكی سووریایییه و له شاری حه‌له‌ب په‌روه‌رده بووه.
فێنس فۆن كه ئه‌ویش ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری هۆڵیووده، به ڕه‌گه‌ز لبنانییه و باوكی لبنانی به‌جێ هێشووه و له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێ بووه و دواتر بووه‌ته هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی.
سه‌لما حایك كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ئیسپانیایییه و یه‌كێكه له ئه‌ستێره زۆر دیاره‌كانی دنیای هۆڵیوود، به ڕه‌گه‌ز لبنانییه.
رامی مالك كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی دیاری هۆڵیووده، ئه‌و به ڕه‌گه‌ز میسرییه و تا ئێسته‌یش ئاماده نه‌بووه ناوه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی بگۆڕێت و به هه‌مان ناو ده‌ناسرێته‌وه.
شاكیرا كه له بواری گۆرانیدا ناوێكی دیاری جیهانییه و ئه‌مه‌ریكایییه، به ڕه‌گه‌ز لبنانییه.
جیجی و بیلا حه‌دید كه دوو خوشكی دیاری بواری نمایشكارین، به ره‌گه‌ز فه‌له‌ستینین.
عولیا شه‌وكه‌ت كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی دیاری دنیای هۆڵیووده، به ڕه‌گه‌ز عێراقییه.
مه‌ساری كه گۆرانیبێژێكی دیاری بواری "پۆپ"ه و وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ناسرێته‌وه، به ره‌گه‌ز لبنانییه.
وێندی مالك كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكایییه، ئه‌و پێشتر وه‌ك نمایشكار ده‌ركه‌وت و دواتر له بواری نواندندا خۆی دۆزییه‌وه، به ره‌گه‌ز میسرییه.