ئۆتۆمبێلێك ژنێك دەكوژێ و هەڵدێت

:: AM:11:19:13/10/2018 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێك لە ژنێك دەدات و دەیكوژێت، لە شوێنی ڕووداوەكە هەڵدێت پۆلیسیش ڕوونكردنەوە لەسەر ئەو ڕووداوە دەدات.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی تشرینی یەكەم، رائید هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ـی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو كەسێك بە ئۆتۆمبێلەكەی لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر خۆی كێشاوە بە ژنێك و هەڵاتووە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، ژنەكە هەر ئەوكات گیانی لە دەست داوە و بەهۆی هێزی ئۆتۆمبێلەكەوە جەستەی بە تەواوی شێواوە.

ئاشكرای كرد، تا ئێستە ناسنامەی ژنەكە ئاشكرا نەكراوە و شوفێرەكەش هەڵاتووە نەنزانراوە كێیە، بەڵام وەك پۆلیس لێكۆڵینەوەمان دەست پێ كردووە، بۆ ئەوەی ناسنامەی هەردووكیان ئاشكرا بكەین و رێوشوێنی یاسایی بكەین لەسەر ئەو ڕووداوە.

مردن بەڕووداوەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2018 زۆر زیادی كردووە، بەرپرسانی هاتوچۆش سەرجەمی بۆ پابەند نەبوونی هاووڵاتییان و شوفێران بە ڕێنوێنییەكان دەگەڕێننەوە.




وشە - رامیار جەواد