گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى رووبه‌ڕووى هاككردن بووه‌ته‌وه و ئێسته لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵه‌كانى هاككردن ده‌دات.
جۆزیف بۆچینۆ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" ئاشكراى كرد، هه‌ندێك هاككردن رووی داوه و زانیارى ناسنامه‌ى كه‌سى له وه‌زاره‌ته‌كان براوه.
به‌پێى ئه‌و لێدوانه‌ى كه له پێگه‌ى
سكاى نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌م هاككردنه ته‌نیا كاریگه‌رى له‌سه‌ر زانیارى چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك هه‌بووه و ئێسته‌ش وه‌زاره‌ته‌كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى رووداوه‌كه ده‌كات.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت كرده‌ى هاككردنه‌كه له چوارى ئه‌م مانگه رووی داوه.
هه‌فته‌ى رابردوو له راپۆرتێكى فه‌رمى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا، هۆشدارى ئه‌وه به وه‌زاره‌تى به‌رگرى دا كه له پاراستنى سیسته‌مى چه‌كى خۆى له هاككردن به‌شێوه‌یه‌ك لاوازه.
كه هاككه‌ره‌كان ده‌توانن به ئاسانى خاڵه لاوازه‌كانى سیسته‌مه‌كه بدۆزنه‌وه.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ى رابردوودا، چه‌ند وڵاتێكى رۆژئاوا رووسیایان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌وڵ ده‌دات دامه‌زراوه گرنگه‌كانى رۆژئاوا هاك بكات. له‌وانه جگه له ئه‌مه‌ریكا، هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ى رووسیا كرد.
ته‌نانه‌ت حكوومه‌تى به‌ریتانى به فه‌رمى رووسیاى به "ده‌وڵه‌تێكى لاسار" وه‌سف كرد.