ڕسووماتی هاتوچۆ بۆ ئۆتۆمبێل زیاد دەكرێت

:: PM:03:03:13/10/2018 ‌
هاتوچۆی هەرێمی كوردستان نرخی تابلۆكردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی ئاشكرا دەكات و بڕێك پارە بۆ تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە دیاری دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی تشرینی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ هەرێمی كوردستان تێچوی ڕسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لەهەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە كە كۆی تێچوی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت چوار پستۆن ساڵۆن بریتییە لە ملیۆنێك و 390 هەزار دینار.

هاتوچۆ ئاشكرای كردووە ئەو پارەیە لە بەرانبەر  تۆماركردن بۆ ئۆتۆمبێلی ساڵۆن چوار پستۆن ملیۆنێك و 200  هەزار دینارە، هەروەها بەكارهێنانی شەقام بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت ساڵانە بڕی 10 هەزار دینارە، كۆی گشتی پێنج ساڵ دەكاتە (50) هەزار دینار.

ئاماژە دراوە، پیسكردنی ژینگە بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت ساڵانە بڕی 10 هەزار دینارە، بۆ پێنج ساڵ دەكاتە (50) هەزار دینار، هەروەها بەستنی تابلۆی ئەڵمانی بڕی 50 دینارە و دەركردنی ساڵانە (سەنەوی) بڕی 40 هەزار دینارە.

لە كۆتایی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە،  تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لەگەڵ دەركردنی ساڵانە، بڕی (5%)ی دەخرێتە سەر بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە كە دەكاتە 62 هەزار دینار، بۆیە ئەوكاتە كۆی گشتی دەبێتە یەك ملیۆن ‌و 452 هەزار دینار.



وشە - رامیار جەواد