توێژینه‌وه زانستییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌رینى قژ له‌نێوان 50 بۆ 100 تاڵ‌دا بێت به‌شێوه‌ى رۆژانه ئه‌وا ئاساییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و بڕه زیاتر بێ، ئه‌وا ڕه‌نگه بۆ گرفتێكى ته‌ندروستى بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى بیر له چاره‌سه‌ركردنى بكه‌یته‌وه پێویسته بزانیت هۆكارى قژ هه‌لوه‌رینه‌كه‌ت چییه؟ لێره‌دا باس له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كان ده‌كه‌ین كه ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌رینى قژ ئه‌ویش كه‌مى ئاسنه.
یه‌كه‌م: قژ پێویستى به ئۆكسجینه: كاتێك به دوایى ده‌رمانى ته‌ندروستتدا ده‌گه‌ڕێن بۆ به‌هێزكردنى قژ و بریقه‌داركردنى قژ زۆرێك له‌م ده‌رمانانه له رێى شێلانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت ئه‌م شێلانه‌ش ده‌بێته هۆى چالاككردنه‌وه‌ى سووڕى خوێن به‌مه‌ش یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى قژ ده‌دات و قژ به‌هێز ده‌كات. یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى به‌هێزبوونى قژ ڕۆیشتنى ئۆكسجینى ته‌واوه بۆ خانه‌كانى پێستى سه‌ر، به‌مه‌ش بڕێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى ده‌گات به ڕه‌گى مووه‌كان و قژ به‌هێز ده‌كات.
دووه‌م: خرۆكه سوره‌كانى خوێن گرنگن بۆ گواستنه‌وى ئۆكسجین، گه‌ردى ئۆكسجین پێكهاته‌ى گرنگ له سییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یگوازێته‌وه بۆ ته‌واوى له‌ش. فه‌رمان به له‌ش ده‌كات كه بڕێكى دیاریكراو خرۆكه‌ى سور و سپى به‌رهه‌م بهێنبێت، به‌مه‌ش وا ده‌كات بڕێكى زۆر ئاسن له له‌شدا زیاد بكات. ئاسن به‌شێوه‌یه‌كى زۆر له جگه‌ر، گۆشتى سور، گۆشتى په‌له‌وه‌ر، ماسى بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌مخوێنى له له‌شدا ڕووبدات ئه‌وا بڕێكى كه‌متر ئۆكسجین و پێكهاته‌ى خۆراكى به‌قژ ده‌گات و ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌رینى قژ.
سێیه‌م: كه‌مى ئاسن ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌رینى قژ به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست، به‌هۆى كه‌مخوێنى و كه‌مى ئاسنه‌وه بڕێكى كه‌م ئۆكسجین به خانه‌كانى پێست و قژ ده‌گات.ئه‌مه‌ش سستییه‌ك له گه‌شه‌ى قژدا دروست ده‌كات و وا ده‌كات خانه‌كان بمرن و له‌ناو بچن به‌مه‌ش قژ هه‌ڵوه‌رین زیاتر ده‌بێت.هه‌َلوه‌رینى قژ به‌هۆى كه‌مى ئاسنه‌وه زیاتر له ره‌گه‌زى مێ ڕوو ده‌دات.
چواره‌م: چۆن چاره‌سه‌رى كه‌مى ئاسن ده‌كرێت، كه‌مى ئاسن باشتره له ڕێى خۆراكه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ و ئه‌و خۆراكانه بخورێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئاسن، هه‌بوونى ئاسن وا ده‌كات بڕێكى زیاتر خرۆكه سوره‌كانى خوێن به‌رهه‌م بهێنرێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ڕێ له كه‌مخوێنى و كه‌مى ئاسن و هه‌ڵوه‌رینى قژ بگرێت.