گه‌نمه‌شامى ساوا به‌و گه‌نمه شامیه ده‌گوترێت كه پێنه‌گه‌شتووه و ماوه‌ى پێگه‌شتنى ته‌واو نه‌بووه تا ببێت به گه‌نمه‌شامه‌یه‌كى ته‌واو. قه‌باره‌ى ده‌نكه‌كانى بچووكتره و شێوه و ڕه‌نگه‌كه‌ى جیاوازتره. ئه‌م جۆره گه‌نمه شامییه به چه‌ندان شێوه به‌كارده‌هێنرێت و ده‌توانرێت به خاوى یان گه‌رمكردن به هه‌ڵم و به سووركراوى و برژاوى بخورێت، گه‌نمه‌شامى ساوا تامێكى جیاوازى هه‌یه له‌چاو ئه‌و گه‌نمه‌شامیه‌ى كه ته‌واو پێگه‌یشتووه و چه‌ندان پێكهاته‌ى گرنگى تێدایه سووده‌كانى خواردنى گه‌نمه‌شامى ساوا ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى خوێن ده‌دات، یه‌كێك له‌و پێكهاته گرنگانه‌ى كه له گه‌نمه‌شامى ساوادا هه‌یه پۆتاسیۆمه. ئه‌م كانزایه به‌هه‌مانشێوه به بڕێكى زۆر له مۆزدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر بته‌وێت په‌ستانى خوێنت كه‌م بكه‌یته‌وه، باشتره رۆژانه گه‌نمه‌شامى له ژه‌مه‌خۆراكیه‌كاندا هه‌بێت.
دووه‌م: ته‌ندروستى چاو باشتر ده‌كات، برێكى زۆر ڤیتامین A تێدایه،ئه‌م ڤیتامینه نه‌ك ته‌نیا بینین باشتر ده‌كات، به‌ڵكو رێ له خه‌وزڕان ده‌گرێت و ته‌ندروستى چاو به گشتى ده‌پارێزێت.
سێیه‌م: به‌رگرى به‌هێز ده‌كات، هه‌موومان ده‌زانین كه میوه ترشه‌كان باشن بۆ به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى جگه له میوه مزره‌كان به‌هه‌مانشێوه
گه‌نمه‌شامى ساوا گرنگه بۆ به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش، چونكه بڕێكى زۆر ڤیتامین C تێدایه.
چواره‌م: رێ له قه‌بزى ده‌گرێت، خواردنى گه‌نمه‌شامى ساوا به به‌رده‌وامى چالاكى ریخۆڵه‌كان زیاد ده‌كات، چونكه برێكى زۆر ریشاڵى تێدایه. ئه‌و كاربۆهیدراتانه هه‌رس ده‌كات كه له‌ش تواناى هه‌رسكردنى نییه. به‌هه‌مانشێوه ریخۆڵه‌كان له ژه‌هر و ماده‌ى زیانبه‌خش رزگار ده‌كات.
پێنجه‌م: یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ده‌دات، گه‌نمه‌شامى ساوا بڕێكى زۆر ریشاڵى تێاایه كه هه‌ستى برسیه‌تى بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش ئاره‌زووى خۆراك كه‌م ده‌كاته‌وه و رێ له زۆر خۆرى ده‌گرێت.