به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ڕژێمی ئه‌سه‌د كۆ ببێته‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌حجووب گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته دیمه‌شق و ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی سووریا كۆ ببێته‌وه.
مه‌حجووب له
به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌عفه‌ری چاوی به سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د و گه‌وره به‌رپرسانی تری حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی جه‌عفه‌ری له كاتێكدایه، سووریا له 2011ه‌وه له ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵدایه و به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌شبووه، به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی به‌عسی سووریا، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌غدا به فشاری كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د دووپات كردووه‌ته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه نه‌بووه، كه له 2011ه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د له شه‌ڕدان و له‌لایه‌ن توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی كه‌نداوه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، حكوومه‌تی ئه‌سه‌دیش له‌لایه‌ن ڕووسیا و كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن و ئه‌و سێ وڵاته له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌دن له حوكم، دوای ئاواره‌بوونی 12 ملیۆن كه‌س و كوشتنی نیو ملیۆن هاووڵاتی سووریا.