یانەی چێڵسی ئینگلیزی نرخی ئەستێرە بەلجیكییەكەی ئیدین هازاردی بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دیاری كرد.
رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی رایگەیاند: بەرپرسانی یانەی چێڵسی بە یانەی ریال مەدریدییان راگەیاندووە كە ئامادەن لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا دەستبەرداری هازارد ببن، بەڵام بەو مەرجەی لەبەرامبەردا 150 ملیۆن یۆرۆیان پێ بدەن.
بەگوێرەی سەرچاوەكەش سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە لەبەرامبەر وەرگرتنی هازارد بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نەدات، بەتایبەتیش كە وەرزی داهاتوو تەنیا یەك ساڵ لە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی چێڵسی دەمێنێ و دەتوانێ لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ساڵی داهاتوودا بەبێ پارە و مەرج گرێبەستی لەگەڵ بكات.
جێی باسە هازارد لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا رایگەیاندبوو كە خەونی منداڵی پۆشینی درێسی یانەی ریال مەدرید بووە و حەز دەكات لە داهاتوودا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری بكات.